بەریتانیا حزبوڵڵای لوبنانی دەخاتە لیستی تیرۆرەوە
  2020-01-17       944       

حكومەتی بەریتانیا حزبوڵڵای لوبنانی بەهەردو باڵە سیاسی و سەربازییەكەیەوە خستە ناو لیستی "رێكخراوە تیرۆریستییەكان"ەوە.

ئاوێنە: وەزارەتی خەزێنەی بەریتانیا، ئەمڕۆ هەینی رایگەیاند، هەردو باڵی سیاسی و سەربازی حزبوڵڵای لوبنانی لەژێر یاسای سڕكردنی كارەكانی "رێكخراوە تیرۆریستییەكان"دا پۆلێن دەكات.

یاسای سڕكردنی كارەكانی رێكخراوە تیرۆریستییەكان لەساڵی 2010 لە بەریتانیا دەرچوە.

پێشتر تەنها باڵی سەربازی ئەو حزبە لوبنیانییە خرابوە ژێر رێساكانی ئەو یاسایەوە.

یەكێتی ئەوروپا تا ئێستا تەنها باڵی سەربازی حزبوڵڵای لوبنانی بە رێكخراوێكی تیرۆریستی پۆلین كردوە.

پەرلەمانی ئەڵمانیاش چەند هەفتەیەك لەمەوبەر پێشنیارێكی پەسەندكرد كە هانی حكومەتەكەی مێركل دەكات بۆ قەدەغەكردنی سەرجەم چالاكییەكانی حزبوڵا.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×