2020-01-17   729     
لەدوای ١٠ ڕۆژ ڕاگرتنی کاری ھاوبەش و ڕاھێنان لەگەڵ سوپای عیراق، پێنتاگۆن بڕیاریدا ئەمریکا دەست بەکارەکانی بکاتەوە.
بڕیارەکەی پێنتاگۆن ھیچ وردەکارییەکی دیکەی چۆنێتی دەستپێکردنەوەکەی باس نەکردووە. لەکاتێکدا ١٥ی کانونی دوەم موقتەدا سەدر سەرکردەی ڕەوتی سەدر، لە نووسراوێکدا ھەڕەشەی خۆپیشاندانی یەک ملێونی کرد دژی دەرکردنی ھێزە ئەمریکییەکان.
ئاوێنە، لوقمان غەفور: سەرچاوەیەک لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە پێگەی دیموکراسی ناو-ی ڕاگەیاندووە، کە ھەرکات موقتەدا سەدر شتێکی وت پێچەوانەکەی ڕاستە. وتیشی لەدوای ٢٠٠٥ ەوە کە ئەمریکا لە ھێزی مهدی- دا کە موقتەدا سەدر سەرپەرشتی ئەکرد، سەدر ھیچ شتێکی نەکردووە بە دڵی ئەمریکا نەبێت.
عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی ده‌ستله‌كاركێشاوه‌ی عێراق ڕۆژی 10ی جێنیوه‌ری داوای له مایكل بۆمبیۆ كردووه كه وه‌فدێك بنێرێت بۆ به‌غدا تا پلانێك دانێن بۆ كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌عیراق، له‌به‌رامبه‌ردا وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا به ره‌سمی ئه‌و داوایه‌ی ره‌تكرده‌وه.
پێشتریش رۆژی 5ی جێنیوه‌ری 168 ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له كۆبونه‌وه‌یه‌ك، كه لیسته كوردییه‌كان و سووننه‌كان تێیدا به‌شدار نه‌بوون، داوایان كرد ئه‌مریكا عیراق جێبهێڵێت.
ئه‌م په‌رچه‌كردارانەش دوای ئەو لێدانه كوشنده‌كه‌ی ئه‌مریكا دێت له كاروانێكی ئۆتۆمبێلی قاسم سوله‌یمانی فه‌رمانده‌ی سوپای قودس ی سوپای پاسداران و ٣ یاریدەدەریی، لەگەڵ ٣ كه‌سی عیراقی له نێویاندا ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس جێگری فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی عیراق.