ترەمپ لە تۆمارێكی دەنگیدا باس لە ساتی كوشتنی قاسم سولەیمانی دەكات
  2020-01-18       1954       

كەناڵی "سی ئێن ئێن"ی ئەمریكی رایگەیاند، تۆمارێكی دەنگی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكایان دەستكەوتوە، كە لە ئێوارە خوانێكدا لەگەڵ كۆمارییەكان بۆ كۆكردنەوەی كۆمەك لە باشوری فلۆریدا، باس لە ساتی كوشتنی قاسم سولەیمانی و ئەبومەهدی موهەندیس دەكات.

ئاوێنە: تۆمارە دەنگییەكە هی ئێوارەی دوێنێ هەینییەو سی ئێن ئێن ئەمڕۆ شەممە ناوەڕۆكەكەی بڵاوكردۆتەوە كە تێیدا ترەمپ باس لە ساتی كوشتنی قاسم سولەیمانی و ئەبومەهدی موهەندیس دەكات.

ترەمپ لە تۆمارە دەنگییەكەدا هێمای بۆ ئەوە كردوە كە "لەڕێگەی كامێراكانەوە بە دوری چەندان میل لە ئاسمانەوە" گوێی لە بەرپرسە سەربازییەكان گرتوە لەكاتی سەیركردنی ئەنجامدانی هێرشەكەدا بۆ سەر سولەیمانی.

ترەمپ وتویەتی، بەرپرسە سەربازییەكان پێیانوتم: "هەردوكیان بەیەكەوە گەورەم" وەك ئاماژەیەك بۆ قاسم سولەیمانی و ئەبومەهدی موهەندیس.

بەپێی قسەی ترەمپ، دواتر بەرپرسە سەربازییەكان پێیان وتوە"گەورەم دو خولەك و 11 چركەیان ماوە. هیچ كاردانەوەیەك نییە. دو خولەك و 11 چركەیان لەژیاندا ماوە، گەورەم ئەوان لە ئۆتۆمبێلێكدان، ئۆتۆمبێلێكی گولەنەبڕە، گەورەم ئەوان نزیكەی یەك خولەكیان لەژیاندا ماوە...گەورەم 30 چركەیان ماوە..10، 9، 8،.."

ترەمپ وتویەتی، دوای ئەوە لەناكاو ئەم دەنگە هات "بوووم"...و بەرپرسە سەربازییەكان پێیان وتوم: "گەورەم لەناوبران."

ترەمپ وتویەتی"ئەمە بو كە دەیانوت شكست ناهێنێت."

هەروەها ترەمپ وتویەتی"دوان بە یەك نرخ" وەك ئاماژەیەك بۆ كوشتنی قاسم سولەیمانی و ئەبومەهدی موهەندیس پێكەوە.

سەرۆكی ئەمریكا وتوشیەتی، سولەیمانی لەبارەی وڵاتەكەی ئێمەوە قسەی خراپی دەكرد... تاكە دەبو گوێ لەو قسە پڕوپوچانە بگرین؟

هەروەك وتوشیەتی، سولەیمانی تیرۆریستێكی ناسراو بو، ئەو لە لیستی تیرۆری ئێمەدا بو دەبو لە وڵاتەكەی خۆی بمێنێتەوە.

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
كه‌شناسێكی كورد واده‌ی هاتنی شه‌پۆلێكی بارانباران و هه‌وره‌ بروسكه‌ی راگه‌یاند
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
ئێران لە رێگەی روسیاوە: ئیسرائیل نامانەوێت دۆخەکە ئاڵۆزتر بکەین
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×