2020-01-19   3509     
پێنج سەرکردەی ناسراوی عێراق بەهۆی چەند تۆمەتێکەوە، دەخرێنە ناو لیستی سزاکانی ئەمریکا.
ئاوێنه: بەپێی زانیارییەکان، ئەو سەرکردە عێراقییانە بە تۆمەتی لادان لە بنەما دیموکراتییەکان، تێکدانی سەقامگیری، پێشێڵکاریی بەرامبەر مافەکانی مرۆڤ، گەندەڵی و بوونی پەیوەندیی بە کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە، دەخرێنە ناو لیستی سزاکانی ئەمریکا.
زانیارییە میدیاییەکان ئاماژە بەوە دەکەن، کە ئەمریکا ناوی سەرکردەکانی خستووەتە ناو لیستی رەش و بە نیازە سزایان بەسەردا بسەپێنێت.
ئەو سەرکردانەی سزاکان دەیانگرێتەوە (زانیاریی میدیایی):
- نوری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا
- فالح فەیاز، سەرۆکی دەستەی میلیشیاکانی حەشدی شەعبی
- هادی عامری، سەرۆکی میلیشیای بەدر و سەرۆکی هاوپەیمانیی فەتح (هاوپەیمانیی حەشدی شەعبی لە پەرلەمانی عێراق)
- حاکم زاملی، سەرکردە لە میلیشیای سوپای مەهدیی سەر بە رەوتی سەدر
- شبل زەیدی، ئەمینداری میلیشیای کەتیبەکانی ئیمام عەلی