2020-01-21   3206     
بەیانی ئەمڕۆ ئەفسەرێکی باڵای وەزارەتی پێشمەرگە کە یەکێتییە لە هەولێر لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە ٣٠ فیشەکی پێوەنراوە، بە سەختی بریندار بووە.
ئاوێنە: ئەمڕۆ ٢١/١/٢٠٢٠ میدیاکانی یەکێتی بڵاویەنکردەوە، موقەدەم سەلام ڕەزا کە ناسراوە بە (سەلام مەنتک) و کارمەندی وەزارەتی پێشمەرگەیە، لە هەولێر لەیان چەند کەسێکی نەناسراوەوە تەقەی لێدەکرێت و بەسەختی بریندار دەکرێت.
ئەو ئەفسەرەی وەزارەتی پێشمەرگە بەمەبەستی سەردانکردنی ماڵی خوشکێکی ڕۆیشتووە بۆ هەولێر، بەڵام لەگەڵ گەیشتنی بە شاری هەولێر و پێشئەوەی بگاتە ماڵی خوشکەکەی دەستڕێژی گولەی لێکراوە و ٣٠ فیشەکی پێوەنراوە.
ئەفسەرەکە ئێستا لە نەخۆشخانەیەکی هەولێر نەشتەرگەری بۆ ئەنجام دەدرێت، توشی خوێنبەربوونی ناوەکی (نزیف الداخلی) بووە.