دوو پەرلەمانتاری گۆڕان خانەنشینیان رەتکردەوە
  2020-01-21       1863       

شیرین ئەمین و شایان کاکە ساڵح پەرلەمانتارانی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان خانەنشینی پەرلەمانتارییان رەتکردوە و دەڵێن، ''ئێمە نوێنەری گەلین و نامانەوێت لە سەر ئەرکی چوارساڵ پەرلەمانتاری خانەنشین بکرێن''.

ئاوێنه‌: لە راگەیەندراوێکدا ئەو پەرلەمانتارانەی گۆڕان، بەڵگە نامەیەکیان بڵاوکردۆتەوە، کە ئاراستەی پەرلەمانی کوردستانیان کردوە و داوایانکردوە خانەنشین نەکرێن و دەگەڕێنەوە سەر کاری پێشوویان.

ئەو دوو پەرلەمانتارە راشیگەیاندوە، رەتکردنەوەی خانەنشینی پابەندبونیانە بەو بەڵێنەی کە بەدەنگدەرانیان داوە، کە خانەنشین رەتبکەنەوە.

بەپێی یاسای چاکسازی کە هەفتەی رابردوو پەسەندکردا پەرلەمانتار و پلە باڵاکان دەتوانن فۆرمێک پڕبکەنەوە و خانەنشینی رەتبکەنەوە.

 

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×