سوپای پاسداران: تا ئێستا 50 ئەمریكیمان لە ئاوەكانی كەنداو كوشتون
  2020-01-23       2008       

عەمید رەزا تەنكسیری، فەرماندەی هێزە دەریاییەكانی سوپای پاسداران رایگەیاند، تا ئێستا شەش گورزی توندیان لە هێزەكانی ئەمریكا لە نێو ئاوەكانی كەنداو داوەو 50 سەربازی ئەمریكییان كوشتوە.

ئاوێنە: بەپێی ئاژانسی فارس نیوز، عەمید رەزا تەنكسیری، ئەمڕۆ پێنجشەممە، لەمیانی رێوڕەسمی كردنەوەی نەخۆشخانەیەكی هێزە دەریاییەكانی سوپای پاسداراندا لە پارێزگای بوشەهر رایگەیاندوە"شانازی دەكەین كە هێزەكانمان نۆ شەهیدیان لەپێناو شۆڕشی ئیسلامی ئێراندا داوە لە چەند شەڕێكی نابەرابەردا كە تێیاندا توانیومانە 50 ئەمریكی بكوژین و شەش گورزی قورسیش لە هێزەكانی ئەمریكا بدەین."

ئاماژەی بەوەشداوە كە تاوەكو ئێستا شەش گورزیان لە هێزەكانی ئەمریكا لە ئاوەكانی كەنداودا داوەو وتوشیەتی"گورزی یەكەم بریتی بوە لە تێكشكاندنی كەشتی (سەنگاری)، گورزی دوەم تێكشكاندنی (كەشتی نەوتهەڵگری سی ئێل سیتی)و گورزی سێیەم تێكشكاندنی كەشتی گەورەی نەوتهەڵگری بریجۆن بوەو دوای ئەوانەش تێكشكاندنی كەشتییەكی جەنگی و دو كۆپتەر بوە."

فەرماندەی هێزی دەریایی سوپای پاسداران كاتی وەشاندنی ئەو گورزانەی لە هێزەكانی ئەمریكا ئاشكرا نەكردوە.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×