لە سلێمانی بڕی بەرهەمە هاوردەكراوەكان بۆ مانگی شوبات دیاری دەكرێت
  2020-01-26       533       
لایەنە پەیوەندیدارەكانی سلێمانی بڕیاریان دا پێداچونەوە بەبڕی ئەو بەروبوم و پێداویستیانەدا بكەن كە ھاوردەی پارێزگاكە دەكرێت.

ئاوێنە: بەگوێرەی راگەیەندراوێكی قائیمقامییەتی سلێمانی، ئەمڕۆ یەكشەممە 16-1-2020 ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی لەگەڵ لیژنەی دیاری كردنی بەروبومی ئاژەڵی و پەلەوەری پارێزگای سلێمانی كۆبووەوە، بڕیاریدا "پێداچونەوە بەبڕی ئەو بەروبوم و پێداویستیانەدا بكرێت كە ھاوردەی پارێزگای سلێمانی دەكرێت".

هاوكات رزگار محەمەد خدر- جێگری بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی كشتوكاڵی سلێمانی رایگەیاند: "بەلەبەرچاووگرتنی ھاوسەنگی راگرتن لە نێوان بەرھەمی ناوخۆ و ھاوردەكراو، ھەروەھا بەرز نەبوونەوەی نرخی بەرھەمی پەلەوەر لەسەر ھاوڵاتیان، لیژنەكە بڕیاری لەسەر بڕی بەرھەمی ھاوردەكراو داوە بۆ مانگی شوبات.

وتیشی، لە كۆبونەوەكەدا جەخت لەسەر پەرەپێدانی بەروبومی ناوخۆ كراوەتەوە بۆئەوەی لەگەڵ بەروبوومە ھاوردەكراوەكاندا ھاوسەنگ بێت، ئاماژەی بەوەشكرد: بڕی ئەو بەروبومانەی لە مانگی شوباتدا ھاوردە دەكرێن بریتی یە لە ٥٠٠ تۆن ماسی، ٥٠٠ تۆن مریشكی بەستوو بەپێی پشكنینی تەندروستی و ٥٠٠ تۆن گۆشتی سور و ١٠ھەزار سەر ئاژەڵی زیندوو."
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×