لە فڕۆكەخانەی هەولێر دەست بەسەر 22 پاسپۆرتدا دەگیرێت
  2020-01-27       1646       

بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای هەولێر رایگەیاند، لەفڕۆكەخانەی هەولێر دەستیان بەسەر 22 پاسپۆرتدا گرتوە كە ویستراوە بەشێوەی نایاسایی مامەڵەیان پێوەبكرێت و بە بڕیاری دادوەریش تۆمەتبارێكیان دەستگیركردوە.

ئاوێنە: عەمید دلێر نەجاڕ، بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای هەولێر، لە لێدوانێكدا رایگەیاند، پاش ئەوەی زانیاریمان دەستكەوت كە 22 پاسپۆرت گومانیان لێ دەكرێت، دەستبەجێ تیمە تایبەتەكانمان دەستیان بە لێكۆڵینەوەو چاودێریی ورد كردو توانرا هەر 22 پاسپۆرتەكە دەستیان بەسەردا بگیرێت.

بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای هەولێر ئەوەشی خستەڕو، پاسپۆرتەكان لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر دەستیان بەسەردا گیراوەو تۆمەتبارێكیش بە ناوی (ر. ر. ك.) بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی (299) لە یاسای سزادان دەستگیر كراوە.

هێمای بۆ ئەوەش كرد كە بە گوێرەی ماددەكانی (289) و (298) بڕیاری دەستگیركردن بۆ تۆمەتبارێكی دیكە بە ناوی (ب. ر. ك.) دەرچوە كە لە دەرەوەی وڵاتەو هەردوكیان ویستویانە بەشێوەیەكی نایاسایی مامەڵە بەو پاسپۆرتانەوە بكەن.

عەمید دلێر نەجاڕ ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ ئەم مەبەستە كراوەتەوە و لێپێچینەوە بەردەوامە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×