2020-02-13   1349     
خاتونێک بە ناوی ئایتەن ساریکایا کە تەمەنی ٥٣ ساڵە و شێرپەنجە بە هەموو لەشیدا بڵاو بۆتەوە لەدوای ئەوەی لە سویسراوە گەڕایەوە بۆ تورکیا، بەتۆمەتی ئەوەی قسەی بە سەرۆکی تورکیا وتووە لە لایەن پۆلیسەوە دەستگیرکرا. کێسلێر لە هۆش خۆی چووبوو دوای ئەوەی برایە بەردەم دادگا و دواتر ئازادکرا.
ئاوێنه: ئایتەن ساریکایا بڕیاری دەستگیرکردنی هەبوو بەهۆی ئەوەی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک قسەی بە سەرۆکی تورکیا وتبووە لە فرۆکەخانە دەستگیرکرا. لەدوای ئەوەی لە فرۆکەخانەکە دەستگیرکرا ڕەوانەی دادگای بەکرکۆی کرا کە لە هۆشخۆی چووبوو و دواتر گەیەندرایە نەخۆشخانە.
“مرۆڤایەتی لە کوێیە” مانشێتی ئەو ڕوونکردنەوەیە بوو کە یەکێتی عەلەوی سویسری بڵاوی کردەوە ''ئایتەن ساریکایای تەمەن ٥٣ ساڵ کە توشی نەخۆشی شێرپەنجە بووە و شێرپەنجە بە هەموو لەشیدا بڵاو بۆتەوە لە فڕۆکەخانە دەستگیرکرا. ئایتەن بە نهێنی ئەو تۆمەتەی دراوەتە پاڵ و تەنانەت خۆشی نەیزانیووە کە بڕیاری دەستگیرکردنی هەیە. لەدوای ئەوەی لە فڕۆکەخانە دەستگیر دەکرێت دەنێردرێت بۆ بەردەمی دادگا و لە دادگا لە ڕاڕەوی دادگا لە هۆش خۆیدەچێت بەڵام لە زیندانی ناو دادگاکە زیندانی دەکرێت هەتا ئەو کاتەی هۆشی دێتەوە، ئەمەش سەڕەرای هەموو ئەو تانانەی کە پارێزەرەکانی لە بڕیارەکەی دادگایان گرتووە''.
باری تەندروستی ئایتەن زۆر خراپ بووە و خێزانەکەی و کۆمەڵگای عەلەوی هەڵویستیان نواند بەرامبەر ئەو بڕیارەی دادگا و رایانگەیاند ''دەبێت ئەو کارە نامرۆڤانەیە بە زووترین کات کۆتایی پێبێت. هەروەها دەبێت ئەم کەسە کە هیچ تاوانێکی نییە و دەبێت بە زووترین کات بگەڕێندرێتەوە بۆ سویسرا بۆ ئەوەی بەردەوامی بدات بە چارەسەرەکەی''.
گولیزار تونجار پارێزەری کێسلەر وتی کە ئێستا بریگرتەکەی لە نەخۆشخانەیە و باری تەندروستی خراپە. هەرچەندە باری تەندروستی کێسلەر زۆر خراپ بووە بەڵام هەر بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ دەرچووە.