شێخ جەعفەر: دەبێت ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەكێتی دەسەڵاتی هەبێت
  2020-02-13       5097       

شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی یەکێتی ئاماژە بەوە دەكات كە دەبێت ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەكێتی دەسەڵاتی هەبێت و رەتیشیدەكاتەوە سەبارەت بە ناكۆكییەكانی نێو حزبەكە، وەفدێكی ئێران لەگەڵ كۆسرەت رەسول دانیشتبن و دەڵێت"وەفدی ئێران لەگەڵ خەڵكانێك لەناو یەكێتی دانیشتون كە لە 16ی ئۆكتۆبەردا هەماهەنگیان بون و لای یەكێتی خائینن."

ئاوێنە: بەپێی راپۆرتێكی بەشی كوردی دەنگی ئەمریكا، تا ئێستا چۆنیەتی سەرۆکایەتیکردنی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی لەنێو ئەو حزبە یەکلایی نەکراوەتەوە.

بەپێی زانیارییەکانی دەنگی ئەمەریکا، ناکۆکیە نوێیەکانی یەکێتی لەسەر سێ پرسی سەرەکیە، دەسەڵاتەکانی ئەنجومەنی باڵای سیاسی، چۆنیەتی بەڕێوەبردنی یەکێتی، لەگەڵ جێگرانی سەرۆکی یەکێتی کە کێ بن و دەسەڵاتیان چۆن بێت.

شێخ جەعفەر مستەفا ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی یەکێتی، ئاماژەی بەوەکرد ئەنجومەنی سیاسی لە تێکۆشەرەکانی یەکێتی پێکهاتون و پێویستە لە پەیڕەوی ناوخۆدا دەسەڵاتیان پێبدرێت، وتی"بێ دەسەڵاتەکانی ئەنجومەنەكە، رەنگە هەندێک کاری نەشیاو و لابەلا بکرێت، بۆ رێگرتن لە کاری لابەلا، دەبێت ئەو ئەنجومەنە دەسەڵاتی هەبێت."

گرفتێکی تری یەکێتی، چۆنیەتی بەڕێوەبردنی یەکێتیە، کە ئەنجومەنی سەرکردایەتی دەیانەوێت سیستمی هاوسەرۆکی پەیڕەو بکرێت و باس لە باڤڵ تاڵەبانی و لاهور شیخ جەنگی بۆ ئەو پۆستانە دەکرێت، بەڵام ئەنجومەنی باڵای سیاسی دەڵێن: پێشتر وا رێککەوتون حیزب سەرۆک یان سکرتێری هەبێت.

رەوەند مەحمود ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی، بە دەنگی ئەمەریکای وت"کاک کۆسرەت مافی خۆیەتی قسەی هەبێت، ڕاکانی لەنێو ئەنجومەنی سەرکردایەتیدا گفتوگۆیان لەبارەوە دەکرێت."

دەنگی ئەمریكا لەزاری بەشێک لە بەرپرسانی یەکێتی، بە تایبەت ئەوانەی لە کۆسرەت رەسوڵ و بەرهەم ساڵحەوە نزیکن، ئاماژەی بەوە كردوە كە پێشتر وەها بڕیاربوە یەکێتی سەرۆک یان سکرتێری هەبێت و ناوی بەرهەم ساڵح بۆ ئەو پۆستە و باڤڵ تاڵەبانی و لاهور جەنگی بۆ جێگری هێنراون.

بەپێی وتەی ئەو بەرپرسانە، لەپڕ دۆخەکە گۆڕاوە و سیستمی هاوسەرۆکی هێنراوەتە بەر باس، کە بەپێی وتەی ئەوان ئەمە پێشنیاری ئێرانیەکانە و هەوڵێکە بۆ دورخستنەوەی بەرهەم ساڵح لە کەسی یەکەمی یەکێتی، بەو پێیەی ئێرانیەکان لە هەڵوێستی بەغدای نیگەرانن.

هەرچەندە زانیاری ئەوە لە ئارادایە، کە لە چەند رۆژی رابردودا، وەفدێکی ئێران بۆ ئەو مەبەستە لەگەڵ باڤڵ تاڵەبانی و لاهور شێخ جەنگی و کۆسرەت رەسوڵ دا بە جیا کۆبونەتەوە، بەڵام شیخ جەعفەر مستەفا وتویەتی"ئێران بە هیچ شێوەیەک لەگەڵ یەکێتی و کاک کۆسرەت دانەنیشتوە، نەک دانەنیشتوە، بەڵکو وەکو قەتعی عیلاقەش کراوە، بەڵام لەگەڵ خەڵکانێک لەناو یەکێتی دانیشتون، کە لە16 ی ئۆکتۆبەردا هەماهەنگیان بون و لای یەکێتی خائینن."

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
به‌رپرسێكى ئه‌مریكی نوێترین زانیاریى له‌باره‌ى هێرشى ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران ئاشكراده‌كات
ناوى ئه‌و كۆمپانیا ئه‌مریكیانه‌ ئاشكراده‌كرێت كه‌ عێراق گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵ كردون
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×