ئاراس شێخ جەنگی: دیارە شێخ جەعفەر ئاڕاستەکراوە لەلایەن دەزگایەکی سیخوریی لایەنێکی ترەوە
  2020-02-13       4196       

ئاراس شێخ جەنگی، ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی وەڵامی لێدوانەکەی جەعفەر شێخ مستەفا، ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی یەکێتی دەداتەوەو دەڵێت"باوەڕناکەم شێخ جەعفەر قسەی وابکات، بەڵام ئەگەر قسەی وای کردبێت دیارە ئاڕاستەکراوە لەلایەن دەزگایەکی سیخوریی لایەنێکی ترەوە."

ئاوێنە: ئاراس شێخ جەنگی بەسایتی میللەت پرێسی نزیک لەیەکێتی راگەیاندوە"خیانەتکار ئەو کەسەیە کە خۆی لەحزبێکدا کاربکات و لەژێرەوە کار بۆ حزبێکی ترو دەزگای سیخوری حزبێكی تر بکات."

دەربارەی كوبونەوەی یەكێتی و ئێران، ئاراس شێخ جەنگی وتویەتی"لەرۆژانی رابردودا شێخ جەعفەر دانیشتنی هەبوە لەگەڵ ئیرانییەکان لەهەولێرو بەشداری لەیادی دامەزراندنی كۆماری ئیسلامی و ئاهەنگی سەركەوتنی شۆرشی ئیران کردوەو کێکی یادەکەی بڕیوە. زو زوش دەیانبینێ."

پێشتر شیخ جەعفەر مستەفا ڕایگەیاندبو، "ئێران بەهیچ شێوەیەک لەگەڵ یەکێتی و کاک کۆسرەت دانەنیشتوە، نەک دانەنیشتوە، بەڵکو وەکو قەتعی عیلاقەش کراوە، بەڵام لەگەڵ خەڵکانێک لەناو یەکێتی دانیشتون، کە لە16 ی ئۆکتۆبەردا هەماهەنگیان بون و لای یەکێتی خائینن."


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×