چەند ئەفسەرێكی ئێرانی و سوری لە بۆردومانەكەی ئیسرائیلدا بۆ سەر سوریا كوژراون
  2020-02-14       1058       

بەپێی روانگەی سوری بۆ مافەكانی مرۆڤ لەئاكامی بۆردومانێكی ئیسرائیلدا بۆ سەر دەوروبەری فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی دیمەشق، چوار ئەفسەری سوپای پاسدارانی ئێران و سێ ئەفسەری سوپای سوریا كوژراون.

ئاوێنە: روانگەی سوری لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند، لە هێرشەكەی شەوی رابردوی ئیسرائیلدا بۆ سەر دەوروبەری فڕۆكەخانەی دیمەشق، چوار ئەفسەری سوپای پاسدارانی ئێران و سێ ئەفسەری سوپای سوریا كوژراون.

لەبەرامبەردا ئاژانسی هەواڵی رەسمی سوریا(سانا) رایگەیاند، سەعات 11:45 خولەكی شەوی رابردو، چەند موشەكێكی دژ كە لە بەرزاییەكانی جۆلانەوە هاوێژراون لەلایەن سیتسمی بەرگری ئاسمانی سوریاوە كراونەتە ئامانج و لەئاكامدا ژمارەیەك لەو موشەكانە خراونەتە خوارەوە بەرلەوەی بگەنە ئامانجەكەیان.

ئاژانسی سانا چەند گرتەیەكی ڤیدیۆیی بڵاكردۆتەوەو وتویەتی، دیمەنی خستنەخوارەوەی موشەكەكانە لەلایەن هێزی بەرگری ئاسمانی سوریاوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×