ئەمڕۆ مەسرور بارزانی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەمریكا لە میونشن كۆدەبێتەوە
  2020-02-14       682       

مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ بەشداریكردن لە كۆنفرانسی میونشن لە ئەڵمانیایە، بڕیارە لە پەراوێزی كۆنفرانسەكەدا لەگەڵ چەند بەرپرسێكی وڵاتان كۆببێتەوە.

ئاوێنە: مەسرور بارزانی، بڕیارە ئەمڕۆ هەینی 14ی شوباتی 2020 كە یەكەم رۆژی دەستپێكردنی كۆنفرانسی میونشنە لەگەڵ چەند بەرپرسێكی وڵاتان كۆببێتەوە لەنێویاندا مایك پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا.

بەپێی میدیاكانی پارتی، ئەمڕۆ مەسرور بارزانی بەجیا لەگەڵ هەریەكە لە دان برولیێت، وەزیری وزەی ئەمریكاو بۆیكۆ بۆریسۆف، سەرۆك وەزیرانی بولگاریاو مایك پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریكاو ئەنێگرێت كرامپ كارنپاوەر، وەزیری بەرگری ئەڵمانیا كۆدەبێتەوە.

نزیکەی 500 سەرۆک، سەرۆکوەزیر، وەزیرانی دەرەوە و بەرگریی وڵاتان و کەسایەتیی دیکەی جیهانی لە 56ەمین کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن بەشداردەبن. لە کۆنفرانسەکەدا باس لەو بابەتانە دەکرێت کە کاریگەرییان لەسەر ئاسایشی نێودەوڵەتی هەیەو جێی بایەخی جیهانن.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×