2020-02-14   1143     
جێگری وەزیری کۆمسیۆنی تەندروستی نیشتیمانی چین ئاشكرای ده‌كات كه نزیكه‌ی دو هه‌زار کارمەندی تەندروستی توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بون‌و 6 کەسیان گیانیان لەدەستداوەو ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌شی كه به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه گیانیانله‌ده‌ستداوه گه‌یشته هه‌زارو 381 كه‌س.
ئاوێنه: زێنگ یەکسین، جێگری وەزیری تەندروستی چین لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا رایگه‌یاند، ژمارەی توشبونی کارمەندانی تەندروستی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا (Kovid-19) لەزیادبوندایە. وتیشی، 1716 کارمەندی تەندروستی توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بون‌و 6 کەسیان گیانیان لەدەستداوە
زێنگ ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد كه لەئێستادا ئەرکی کارمەندانی تەندروستی زۆر قورسە، کارکردن‌و پشویان سنوردارە، ئەو فشارە دەرونییەی لەسەریانە زۆر زۆرە، هەروەها مەترسی توشبونیان بەڤایرۆسەکە زۆرە.
هاوكات ئه‌نجومه‌نی ته‌ندروستی نیشتمانی چین رایگه‌یاندووه، به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه 1381 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه، كه یه‌كێكیان له‌هۆنگ كۆنگ بووه. ژماره‌ی حاڵه‌ته تۆماركراوه‌كانی ئه‌و په‌تایه‌ش به‌تێكڕایی گه‌یشتۆته 63 هه‌زارو 851 حاڵه‌ت. 177 هه‌زارو 974 كه‌سیش خراونه‌ته ژێر چاودێری پزیشكی.
هه‌روه‌ها تاكو ئێستا شه‌ش هه‌زارو 723 كه‌سیش دوای وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی ره‌وانه‌ی ماڵه‌وه كراونه‌ته‌وه.
جێگری وەزیری تەندروستی چین راشیگه‌یاند،"به‌مه‌به‌ستی روبه‌روبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی چین هه‌مو هه‌وڵه‌كانی خۆی خستوه‌ته گه‌ڕو متمانه‌مان به‌توان پزیشكیهكانیشمان له‌و روه‌وه هه‌یه، له‌هه‌مانكاتدا زیاتر له 33 وڵات‌و چوار رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تی هاوكاری ته‌ندروستیان پێشكه‌ش به‌چین كردوه".