كۆسرەت رسوڵ بەشداری لە كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی سەركردایەتی یەکێتی دەکات
  2020-02-15       699       
كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانی بە بەشداری كۆسرەت رسوڵ عەلی سەرۆكی ئەنجوومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەكێتی بۆ هەمواری پەیڕەوی ناوخۆی حیزب لەسلێمانی دەستیپێكرد.

ئاوێنە: ئەنجوومەنی سەركردایەتی لەكۆبوونەوەكە جگە لەهەمواری پەیڕەوی ناوخۆ، دەنگدان بۆ هاوسەرۆكانی یەكێتی دەكات، كە بەپێی پەیڕەوی ناوخۆ دوو كەس بۆ ئەو پۆستانە هەڵدەبژێرێن، لاهور شێخ جەنگی‌و بافڵ تاڵەبانی ئەندامانی ئەنجوومەنی سەركردایەتین، كە تائێستا جگە لەو دوو ناوە هیچ كەسێك راینەگەیاندووە خۆی
بۆ ئەو پۆستە كاندید دەكات، ئەوان بەهێزترین كاندید، كە ئەگەر زۆرە هەڵبژێرێن.

هەفتەی رابردوو ئەنجوومەنی سەركردایەتی یەكێتی دواین كۆبوونەوەی كردو تەواوی پەیڕەوی ناوخۆیی پەسەند كرد، كە لە 77 ماددە پێكهاتووەو بڕیارە بەهەڵبژاردنی هاوسەرۆكانیش كۆتایی بەكارەكانی كۆنگرەی یەكێتی بهێنرێت، كە مانگی دوانزەی رابردوو ئەنجامبدرا.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×