كۆمپانیای ئینه‌رجایزه‌ر مۆبایلێكی نوێی ئاشكراكرد كه شه‌حنی پاترییه‌كه‌ی
به‌رگه‌ی 50 رۆژ كاركردن ده‌گرێت و دوای ئه‌وه پێویستی به شه‌حنكردنه‌وه ده‌بێت.
ئاوێنه: به‌پێی هه‌واڵێكی بی بی سی ئه‌و مۆبایله نوێیه ناوی "پاوه‌ر
ماكس پی 18 كه‌ی پۆپ"ه به‌ڵام خوازیارانی ته‌كنه‌لۆژیا به "كوڕه قه‌ڵه‌وه‌كه"ی
نێو جیهانی مۆبایل ناوی ده‌به‌ن ئه‌وه‌ش به‌هۆی گه‌وره‌یی قه‌باره‌یه‌وه به به‌راورد
به مۆبایله زیره‌كه‌كانی تر.
كۆمپانیای دروستكه‌ری مۆبایله‌كه كه كۆمپانیای ئیڤینیه‌ر
تیلیكۆم-ه‌و هه‌ڵگری ماركه‌ی بازرگانی كۆمپانیای ئینه‌رجایزه‌ر-ه رایگه‌یاند؛ به‌كارهێنه‌ران
ده‌توانن له‌ڕێگه‌ی ئه‌و مۆبایله‌وه بۆ ماوه‌ی دو رۆژی له‌سه‌ر یه‌ك سه‌یری ڤیدیۆ
بكه‌ن و گوێ له 100 سه‌عات میوزیك بگرن، ئینجا پێویستیان به شه‌حنكردنه‌وه‌ی
پاترییه‌كه‌ی ده‌بێت.
مۆبایله نوێیه‌كه له كۆنگره‌ی جیهانی 2019ی مۆبایلدا
كه له ئیسپانیا به‌ڕێوه‌چو جێی سه‌رنج بو، كه له‌و كۆنگره‌یه‌دا بۆ یه‌كه‌مجار
ئه‌و مۆبایله ئاشكراكرا.
به‌هۆی بونی ماركه‌ی ئینه‌رجایزه‌ری بازرگانییه‌وه، هه‌ندێك پێشبینی ده‌كه‌ن
شتێك له‌ناو مۆبایله‌كه‌دا شاره‌وا بێت كه هاوكاری پارێزگاریكردن له وزه‌ی
مۆبایله‌كه بكات.
له‌و وێنانه‌دا كه هه‌ندێك له ئاماده‌بوانی كۆنگره‌كه گرتویانه ده‌رده‌كه‌وێت
فه‌باره‌ی مۆبایله‌كه گیرفان پڕده‌كاته‌وه‌و قورسیشی ده‌كات.
كۆمپانیای دروستكه‌ری مۆبایله‌كه ده‌ڵێت؛ جگه له قه‌باره‌كه‌ی،
هه‌مو ئه‌و تایبه‌تمه‌ندیانه‌ی كه پێشبینی ده‌كرێت له هه‌ر مۆبایلێكی دیكه‌ی
زیره‌كدا كه به سیستمی ئه‌ندرۆید كاربكات له‌ساڵی 2019دا، له‌م مۆبایله‌دا ده‌بینرێنه‌وه.
هه‌ندێك پێیان وایه ئه‌م مۆبایله هه‌وڵێكه بۆ جه‌ختكردنه‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی
كه مۆبایله نوێكان ده‌توانن شانبه‌شانی چاوه‌ڕوانی به‌كارهێنه‌ران هه‌نگاوبنێن.
په‌یامنێری بی بی سی ده‌ڵێت؛ ئه‌وه‌ی جێی نیگه‌رانی زۆرێك له به‌كارهێنه‌رانه
ئه‌وه‌یه كه ته‌كنه‌لۆژیای پاتریی هێشتا شانبه‌شانی په‌ره‌سه‌ندنی ته‌كنه‌لۆژیای
مۆبایله زیره‌كه‌كان هه‌نگاوی نه‌بڕیوه.
به‌پێی قسه‌ی دروستكه‌رانی، مۆبایله‌كه به‌بێ چه‌ندوچون
به‌رزترین توانای پاتری هه‌یه له مۆبایله زیره‌كه‌كاندا، ئه‌وه‌ش وێڕای ئه‌وه‌ی
پێنج كامێرای هه‌یه.
هێشتا كۆمپانیاكه واده‌ی خستنه‌بازاڕی مۆبایله‌كه‌ی ئاشكرانه‌كردوه‌و
هه‌روه‌ها كێشه‌كه‌شی رانه‌گه‌یاندوه.