سوریا: ئەمریكاو توركیا دەزانن ئەبوبەكر بەغدادی لەكوێیە
  2019-03-02       753       

بەشار جەعفەری، نوێنەری سوریا لە نەتەوە یەكگرتوەكان رایگەیاند"تیرۆر چەكێكی بەردەوامە بەدەست ئەوانەوە كە پاڵپشتی دەكەن و پشتیوانی دارایی دەكەن. لەشوێنێكی تر سەرلەنوێ رۆڵی پێدەبەخشرێتەوە."

ئاوێنە: بەشار جەعفەری لەمیانی چاوپێكەوتنێكی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند"ئەمریكییەكان و توركەكان دەزانن ئەبوبەكر بەغدادی، رابەری رێكخراوی داعش لەكوێیە."

هێمای بۆ ئەوەش كردوە كە "كشانەوەی ئەمریكا لەسوریا لەئارادا نییە بەڵكو ئەوەی هەیە پڕوپاگەندەیەكی ناجێگیری ئەمریكایە بۆ درێژەدان بەوەبەرهێنانی تیرۆر."

سەبارەت بە قسەكردن لەسەر زیندوكردنەوەی رێككەوتنی ئەدەنە، بەشار جەعفەری وتی"رێككەوتنی ئەدەنە لەلایەن سوریاو توركیاوە رێزی لێدەگرا بەڵام رژێمی توركیا پێشێلی كرد. رێككەوتنی ئەدەنە مافی ئەوەش بەسوریا دەدات كە لەناو خاكی توركیادا بە پێنج كیلۆمەتر شوێن تیرۆریستان بكەوێت."

جەختیشی كردەوە"رژێمی توركیا رێككەوتنی ئەدەنەی پێشێلكرد كاتێك سنوری خۆی لەبەردەم تیرۆریستان كردوە بۆ ئەوەی بێنە ناو سوریا."

 


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×