كاندیدی دۆناڵد ترامپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆ وه‌رگرتنی
پۆستی باڵیۆزی ئه‌مریكا له سعودیه، رایگه‌یاند هێشتا داعش مه‌ترسییه‌كی به‌هێزه
له‌سه‌ر واشنتۆن و هاوپه‌یمانه‌كانی.
ئاوێنه: جه‌نه‌راڵی خانه‌نشین جۆن ئه‌بی زێد، ئه‌مڕۆ
چوارشه‌ممه رایگه‌یاند رێكخراوی داعش به‌نزیكه‌یی له‌سه‌ر خاك شكستی پێهێنراوه
به‌ڵام هێشتا مه‌ترسییه‌كی به‌هێزه له‌سه‌ر واشنتۆن و هاوپه‌یمانه‌كانی.
ئه‌بی زه‌ید جه‌ختی له‌سه‌ر گرنگی په‌یوه‌ندییه‌كانی
وڵاته‌كه‌ی و سعودیه كرده‌وه‌و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش داوای سزادانی ئه‌و كه‌سانه‌ی كرد
كه ده‌ستیان له‌كوشتنی جه‌مال خاشوقچی، رۆژنامه‌نوسی سعودیدا هه‌بوه له
كونسوڵخانه‌ی وڵاته‌كه‌ی له ئه‌سته‌نبوڵ.