جۆزیڤ ڤۆتێل: هیچ گوشارێكمان له‌سه‌ر نییه‌ تا له‌ واده‌یه‌كی دیاریكراودا له‌سوریا بكشێینه‌وه‌
  2019-03-07       1023       

جۆزیڤ ڤۆتێل، فه‌رمانده‌ی فه‌ره‌مانده‌یی ناوه‌ندیی ئه‌مریكا رایگه‌یاند هیچ گوشارێكیان له‌سه‌ر نییه‌ بۆ كشاندنه‌وه‌ی هێزه‌كانیان له‌سوریا له‌ واده‌یه‌كی دیاریكراودا.

ئاوێنه‌: جه‌نه‌رال جۆزیڤ ڤۆتێل، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ له‌ دانیشتنێكدا له‌ لیژنه‌ی هێزه‌ چه‌كداره‌كان له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی وڵاته‌كه‌ی رایگه‌یاند"ئه‌وه‌ی ئاڕاسته‌ی رێڕه‌وی كشانه‌وه‌كه‌ ده‌كات ئه‌ركه‌كه‌مانه‌ له‌ كۆتاییهێنان به‌ رێكخراوی داعش، ئه‌وه‌ش خاڵی بنه‌ڕه‌تی سه‌رنجمانه‌. دڵنیایی ده‌ده‌ین كه‌ هێزه‌كانمان ده‌پارێزین و به‌شێوه‌یه‌ك ناكشێینه‌وه‌ كه‌ مه‌ترسی له‌سه‌ر هێزه‌كانمان زیاتر بێت."
وتیشی"له‌ئێستادا له‌ژێر گوشاردا نین بۆئه‌وه‌ی پابه‌ندبین به‌ واده‌یه‌كی دیاریكراوه‌وه‌ بۆ كشانه‌وه‌."

هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كرد كه‌ پێی وایه‌ ئه‌و توندڕه‌وانه‌ی داعش كه‌ له‌ باغۆز دێنه‌ده‌ره‌وه‌ "پاشگه‌زنین و ته‌سلیم نه‌بون و هێشتا به‌رده‌وامن له‌سه‌ر توندڕه‌وییه‌كه‌یان" و به‌پێی قسه‌ی ئه‌و چاوه‌ڕێی "كاتێكی گونجاو ده‌كه‌ن بۆ سه‌رله‌نوێ گه‌ڕانه‌وه‌."

وتیشی"پێویستمان به‌چاوكراوه‌یی و مانه‌وه‌مانه‌ له‌ دۆخی هێرشدا بۆ سه‌ر ئه‌و رێكخراوه‌ كه‌ ئێستا په‌رت په‌رت بوه‌."


زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
كه‌شناسێكی كورد واده‌ی هاتنی شه‌پۆلێكی بارانباران و هه‌وره‌ بروسكه‌ی راگه‌یاند
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×