تەقینەوەیەك لە مبنج رویدا
  2019-03-09       288       

كەسێكی خۆكوژ، خۆی بە ئۆتۆمبێلەكەیەوە لەسەر رێگەی "ئۆتۆستراد" لە باشوری رۆژهەڵاتی شاری منبج تەقاندەوە. بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكان تەقینەوەكە ژمارەیەك برینداری لێكەوتۆتەوە.

ئاوێنە: بەپێی ئاژانسی هاوارنیوز، تەقینەوەكە پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە لەدەوازەی چونە ناوەوەی مەیدانی ئاژەڵان كە دەكەوێتە سەر رێگەی "ئۆتۆستراد" لەباشوری رۆژهەڵاتی منبج رویداوە.
ئاژانسەكە هێمای بۆ ئەوە كردوە كە لەتەقینەوەكەدا ژمارەیەك هاوڵاتی مەدەنی بریندار بون و گوازراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەكانی شارەكە.

ئەوەشی خستۆتەڕو كە هێزە ئەمنییەكان دەستبەجێ گەیشتونەتە شوێنی روداوەكەو دەستیان بە لێكۆڵینەوە كردوە.

 


زۆرترین بینراو
© 2018 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×