بڕیاره سبه‌ی دوشه‌ممه په‌رله‌مانی عێراق كۆببێته‌وه‌و تێیدا خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ
چه‌ند پرۆژه یاسایه‌ك بكات. به‌ڵام كارنامه‌ی دانیشتنه‌كه ته‌واوكردنی پێكهاته‌ی
حكومه‌تی نوێی عێراق له‌خۆناگرێت.
ئاوێنه: سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی عێراق كارنامه‌ی دانیشتنه‌كه‌ی بڵاوكرده‌وه
كه به‌پێی كارنامه‌كه كۆبونه‌وه‌ی سه‌عات 1ی پاشنیوه‌ڕۆی سبه‌ی دوشه‌ممه ده‌ست
پێده‌كات. كارنامه‌ی دانیشتنه‌كه ده‌نگدان له‌سه‌ر ته‌واوكردنی پێكهاته‌ی كابینه‌ی
نوێی حكومه‌تی عێراق له‌خۆناگرێت.
به‌پێی كارنامه‌كه له‌دانیشتنه‌كه‌ی سبه‌ینێیدا په‌رله‌مان خوێندنه‌وه‌ی
یه‌كه‌م بۆ پێنج پڕۆژه یاساده‌كات كه پێكهاتون له:
یه‌كه‌م: خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ پڕۆژه یاسای ده‌ستكه‌وتی نایاسایی.
دوه‌م: خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ پڕۆژه یاسای هه‌مواری یه‌كه‌می یاسای ده‌سته‌ی
نه‌زاهه.
سێیه‌م: خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ پڕۆژه یاسای هه‌مواری یاسای پێبژاردنه‌كان.
چواره‌م: خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ پڕۆژه یاسای چاره‌سه‌ری زیاده‌ڕۆییه‌كانی
نیشته‌جێبون.
پێنجه‌م: خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ پڕۆژه یاسای هه‌مواری یه‌كه‌می یاسای ره‌گه‌زنامه.