شه‌ڕڤانان گه‌وره‌ترین كۆگای چه‌كی داعش له‌ باغۆز تێكده‌شكێنن
  2019-03-11       1076       

شه‌ڕڤانانی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات گه‌وره‌ترین كۆگای چه‌كی داعش له‌ گوندی باغۆز تێكده‌شكێنن ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ی ئێواره‌ی دوێنێ یه‌كشه‌ممه‌ ده‌ستیان به‌ هێرش بۆ سه‌ر دوامۆڵگه‌ی داعش له‌و گونده‌ی سوریا كرده‌وه‌.

ئاوێنه‌: سه‌عات 6ی ئێواره‌ی دوێنێ یه‌كشه‌ممه‌ شه‌ڕڤانانی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات ده‌ستیان به‌ هێرش بۆ سه‌ر دوا مۆڵگه‌ی داعش له‌ گوندی باغۆز-ی سوریا كرده‌وه‌. ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هێرشه‌كه‌ دوای كۆتاییهاتنی ئه‌و واده‌یه‌ ده‌ستی پێكرده‌وه‌ كه‌ له‌لایه‌ن شه‌ڕڤانانه‌وه‌ درابوه‌ چه‌كدارانی داعش بۆ خۆڕاده‌ستكردنیان.

به‌پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی هاوار نیوز، له‌ئێستادا شه‌ڕێكی سه‌خت له‌ باغۆز به‌ڕێوه‌ده‌چێت و شه‌ڕڤانان له‌ بۆردومانیاندا بۆ دوامۆڵگه‌ی داعش دوا نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه‌ گه‌وره‌ترین كۆگای چه‌كی ئه‌و رێكخراوه‌یان تێكشاندوه‌.

هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردوه‌ كه‌ له‌شه‌ڕه‌كه‌دا شه‌ڕڤانان به‌ردوامن له‌پێشڕه‌وی به‌ڵام به‌هۆی ئه‌و مینانه‌وه‌ كه‌ چه‌كدارانی داعش چاندویانن پێشڕه‌وییه‌كه‌یان له‌سه‌رخۆیه‌.


زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
كه‌شناسێكی كورد واده‌ی هاتنی شه‌پۆلێكی بارانباران و هه‌وره‌ بروسكه‌ی راگه‌یاند
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×