هێزەکانی سوریای دیموکرات(هه‌سه‌ده) رایگه‌یاند؛ شه‌ڕڤانان
پێشڕەویی بەرچاویان کردوە لە شارۆچکەی باغۆز و بە دەیان چەکداری داعش کوژراون، هاوپەیمانانیش
بە چڕی مۆڵگە و پێگەکانی ئەو رێکخراوە بۆردومان دەکەن.
ئاوێنه: هێزه‌كانی سوریای دیموكرات ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا
رایگه‌یاند شه‌ڕڤانان له‌شه‌ڕی باغۆزدا توانیویانه به هاوكاری فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانان
پێشڕه‌وی باش بكه‌ن و ژماره‌یه‌كی زۆر له چه‌كدارانی داعش گه‌مارۆ دراون و جگه‌له‌وه‌ش
37 چه‌كداری ئه‌و رێكخراوه كوژراون.
به‌پێی به‌یاننامه‌كه‌ی هه‌سه‌ده فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانان 10 هێرشی
ئاسمانیان ئه‌نجامداوه‌و چه‌ندین پێگه‌ی ئه‌و رێكخراوه‌یان تێكشكاندوه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه ئاژانسی هاوار نیوز هێمای بۆ ئه‌وه
كردوه كه به‌هۆی سه‌ختی شه‌ڕو نه‌بونی توانا بۆ به‌رگریكردن له‌لایه‌ن چه‌كدارانی
داعشه‌وه، به‌ده‌یان چه‌كداری ئه‌و رێكخراو‌و ژنانی داعش له‌دوا مۆڵگه‌یان له
باغۆز ده‌ربازبون و خۆیان راده‌ستی شه‌ڕڤانان كردوه.