بڕیارێكی داواكاری گشتی فیدراڵی به‌لجیكا رێگری ده‌كات
له‌وه‌ی چه‌ند ئه‌ندامێكی په‌كه‌كه له‌چوارچێوه‌ی پرسی "تیرۆر"دا
دادگایی بكرێن ئه‌وه‌ش كاردانه‌وه‌ی ئه‌نكه‌ره‌ی لێكه‌وته‌وه‌و توركیا باڵیۆزی ئه‌و
وڵاته‌ی بانگهێشتی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه كرد.
ئاوێنه: دادگایەکی برۆکسل ئەو بڕیارەی پەسەندکرد کە تێیدا
هاتوە ٣٦ کەسی سەربە پەکەکە کە ژمارەیەک سه‌ركرده‌ی رێکخراوەکەیان لە ئەوروپا لەنێودایە،
ناتوانرێت لەچوارچێوەی یاساکانی بەرەنگاربونەوەی تیرۆردا دادگایی بکرێن.
فەرمانگەی سکاڵانامەی بەلجیکا رۆژی ٨ی ئادار لە راگەیەنراوێکدا
ئاشکرایکردبو داواکاری گشتیی فیدراڵیی بەلجیکا بڕیارێکی داوە کە رێگریی لەدەستپێکردنی
پرۆسەی دادگایی‌کردنی ٣٦ کەسی پەیوەندییدار بە پەکەکە دەکات.
به‌پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی ئه‌نادۆڵی توركی باڵیۆزی بەلجیکا
لە ئەنكەرە، میشێل ماڵهێربێ، بەهۆی بڕیارەکەی داواکاری گشتیی فیدراڵیی بەلجیکا سەبارەت
بە ٣٦ کەس کە پەیوەندییان بە پەکەکەوە هەیە، بۆ وەزارەتی دەرەوەی تورکیا بانگێشتکرا.
هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردوه، میشێل ماڵهێربێ کە بۆ وەزارەتی دەرەوەی بانگێشتکراوە،
نیگه‌رانی توركیای له‌باره‌ی بڕیاره‌كه‌وه پێ راگه‌یه‌ندراوه.