2019-03-14   587     
داوا لەئاژەڵدارەكان دەكرێت لەقایمقامیەتی قەزای شارەزور ناوی خۆیان تۆمار بكەن، لەراگەیەنراوێكیدا قایمقامیەتی قەزای شارەزور هۆشداریی دەدات بەوەی شاره‌وانی شاره‌زور به‌هاوكاری لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان، ده‌ست ده‌كات به‌تێكدانی سه‌رجه‌م ئه‌و شوێنانه‌ی بۆ به‌خێوكردنی ئاژه‌ڵ دروستكراون و ڕێكاری یاسای به‌رامبه‌ر خاوه‌نه‌كه‌ی ده‌گرێته‌به‌ر.
ئاوێنە: لەراگەیەنراوێكی قایمقامیەتی قەزای شارەزور داوا لەسەرجەم خاوەن گەورٍەكانی ئاژەڵ دەكات سەردانیان بكەن بۆ ئەوەی ناوی خۆیان تۆمار بكەن، ئاماژەبەوەش دەكات لەرۆژی 17-3-2019 وە دەست بە ناونوسین كردن دەكرێت‌و بۆماوەی 30 رۆژ بەردەوام دەبێت، ئاشكراشیدەكات ده‌ست ده‌كەن به‌تێكدانی سه‌رجه‌م ئه‌و شوێنانه‌ی بۆ به‌خێوكردنی ئاژه‌ڵ دروستكراون و ڕێكاری یاسای به‌رامبه‌ر خاوه‌نه‌كه‌ی ده‌گرنە‌به‌ر.
لەراگەیەنراوەكەدا هاتوە "له‌به‌رواری 17 ی ئازاریی 2019، ده‌ست به‌ناونوسینی ئه‌و كه‌سانه ده‌كرێت، كه خاوه‌نی(گه‌وڕ)ن و كاری ئاژه‌ڵداری ده‌كه‌ن له‌سنووری شاره‌وانی بۆ گواستنه‌وه‌ی ئاژه‌ڵه‌كانیان بۆده‌ره‌وی شار و دابینكردنی شوێن بۆیان، پێویسته ئه‌و هاوڵاتیانه، له‌ماوه‌ی 30 ڕۆژدا سه‌ردانی لیژنه‌ی هاوبه‌شی شاره‌وانی بكه‌ن، به‌مه‌به‌ستی ناونوسین، به‌پێچه‌وانه‌وه پاش ئه‌و ماوه‌یه، هیچ كه‌سێك مافی ناو نوسینی نامێنێت".