لەراگەیەنراوێكیدا بەرێوەبەرایەتی هاتوچۆی قەزای شێخان ئاشكرایدەكات لەئەنجامی روداوێكی هاتوچۆدا 2 كەس گیان لەدەستدەدەنو 7 كەسی دیكەش بریندار دەبن.
ئاوێنە: ئەمرۆ "پێنج شەممە" بەرێوەبەرایەتی هاتوچۆی قەزای شێخان لەسەر روداوێكی هاتوچۆ كە تێیدا نزیكەی دەكەس بونە قوربانی راگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە كە تێیدا ئاماژەبەوە دەكات لەروداوەكەدا 2 كەس گیانیان لەدەستداوەو 7 كەسی دیكەش برینداربون.
ئاشكراشیدەكات روداوەكە لەنێوان ئۆتومبێلێكی جۆری تویۆتاو ئۆتومبیلێكی سەربازی ئەویش كە هەر لە جۆری تویۆتا بوە رویداوە لەسەر رێگای شێخان – باعەردێ رویداوە.