جڤاتی گشتی گۆڕان پێوەرەكانی دیاریكردنی كاندیدانەكانی بۆ پۆستە حكومییەكان تاتوتوێ دەكات
  2019-03-16       486       

کۆبونەوەى جڤاتی گشتی بزوتنەوەی گۆڕان بۆ تاوتوێکردنی رێکارەکان و دیاریکردنى میکانیزم و پێوەرەکانى دیاریکردنی کاندیدانى گۆڕان بۆ ئەو پۆستانەی لە کابینەی نوێی حکومەت بزوتنەوەکە وەریگرتوە دەستى پێکرد.

ئاوێنە: سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە كۆبونەوەكە بە سەرپەرشتی رێكخەری گشتی بزوتنەوەكە دەستی پێكردو دڵخواز کاکەڕەش، سکرتێرى جڤاتى گشتى بزوتنەوەى گۆڕان لەبارەى ناوەڕۆکى کۆبونەوەکەوە بەمیدیای گۆڕانی رایگەیاند؛ کۆبونەوەى جڤاتى گشتى بزوتنەوەى گۆڕان بۆ دیاریکردنى پێوەرەکانە بۆ كاندیدەكان و ئەو گۆڕانخوازانەى دەیانەوێت لەسەر پشکى بزوتنەوەکە لەو پۆستانەدا خزمەت بکەن کە بەرکەوتەى بزوتنەوەى گۆڕانن لە کابینەى نوێدا.

وتیشى"بەشێوەیەکى گشتى لە دیاریکردنى پێوەرەکاندا ئەزمون و ساڵانى خزمەت و بڕوانامەو دڵسۆزيى و رەگەزو تەمەن لەبەرچاو دەگیرێن و لەگەڵ کۆمەڵێک پێوەرى دیکەو پێوەرەکانى حکومەتیش بۆ كاندیدى ئەو پۆسانە."

ئەوەشی خستەڕو"دواى دیاریکردنى پێوەرەکان، راسپاردەکانى جڤاتى گشتى دەنێرین بۆ جڤاتى نیشتیمانى بۆئەوەى ئەوانیش سبەینێ لە کۆبونەوەى خۆیاندا تاوتوێى بکەن و دواتر بڕیارى لەبارەوە وەردەگیرێت".


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×