کەلار: کۆمەڵێک باڵندە ئازاد دەکرێن
  2019-03-20       1309       


بەبۆنەی هاتنی جەژنی نەورۆز لەقەزای کەلار چالاکیەک ئەنجامدرا کەچەند باڵندەیەکی جۆراو جۆر ئازاد کران وەک پەیامێک بۆخەڵکی شارەکە.


ئاوێنە، ئەیاد موحەمەد: ئاشتی محمد، یەکێک لەبەشداربوانی چالاکیەکە بەئاوێنەی ڕاگەیاند ئەمڕۆ بەبۆنەی هاتنی جەژنی نەورۆز و جوانتر کردنی سروشت هەستاون بەنجامدانی چالاکییەک لەنزیک زانکۆی گەرمیان کەچەندین باڵندەی جۆراو جۆریان ئازاد کردوە.


وتیشی" ئامانج لەم چالاکیە ئەوەیە کە پێویستە بەهەمومانەوە ژینگەو سروشتی کوردستان بپارێزین، ئاژەڵ و باڵندەکان لەناونەبرێن و پارێزگاریان لێبکرێت و ئازادبن".


لەم چالاکیە کەلەنزیک زانکۆی گەرمیان ئەنجام درا بەشداربوان  نزیک بە 15 باڵندەی جۆراو جۆریان ئازادکرد.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×