عه‌بدوڵڵا كه‌ریم مه‌حمود
ئه‌نفالی دوای ئه‌نفال، ده‌یان كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و ئابووری‌و ده‌روونی له‌دوای خۆی به‌جێهێشتووه، تائێستا نه‌توانراوه پسپۆڕی بواری كۆمه‌ڵایه‌تی‌و ئابووری‌و ده‌روونی دیاریبكرێت، له‌و بواره جیاجیانه‌دا لێكۆڵینه‌وه‌ی ورد‌و چڕ‌و قووڵ بكه‌ن، دواتر نه‌خشه‌و پلانی زانستی عه‌قڵانی دابنێن‌و بۆ ئه‌وه‌ی كێشه‌ی ژێرخانی ئابووری كوردستان، كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی خانه‌واده‌كان، كێشه ئاڵۆزه‌كانی دڵه‌ڕاوكێ، ترس‌و تۆقاندن، خه‌مۆكی‌و نه‌خۆشییه ده‌رونییه‌كان‌و گرێ ئاڵۆزه‌كانی كه‌سوكاری ئه‌نفاله‌كان كه‌متر بكرێنه‌وه..
بنه‌مایه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی داڕێژراو، ژیانێكی نوێ، ته‌كنه‌لۆژیای كشتوكاڵی نوێیان بۆ دابنرێ تا گرێی ئاڵۆزی مه‌رگه‌ساته‌كان كاڵببنه‌وه، بۆئه‌وه‌ی نه‌وه‌یه‌كی نوێی به‌رهه‌مهێنه‌ر رۆڵی كاریگه‌ر بگێڕن بۆ ئاینده‌یه‌كی نوێتر، با له‌م چیرۆكانه‌وه بڕوانینه كێشه‌ی كه‌س‌و كاری ئه‌نفاله‌كان.
كه‌ریم حه‌سه‌ن: ده‌بێت هاوسه‌رو منداڵه‌كانم له‌كام گۆڕی به‌كۆمه‌ڵدابن؟
كه‌ریم حه‌سه‌ن شاسوار له‌ساڵی 1937 له‌گوندی به‌له‌كه‌ی گه‌وره له‌دایكبووه، پێش ئه‌نفاله‌كان هه‌موویان سه‌رقاڵی كاری كشتوكاڵی‌و ئاژه‌ڵداری بوون، له‌كاتی ئه‌نفاله‌كاندا سوپای عێراق‌و گه‌له‌جاش له‌زیندانه‌ی گه‌وره‌و ئۆمه‌رمله‌وه به‌ده‌بابه‌و كۆپته‌ره‌وه له‌هه‌موو قۆڵه‌كانه‌وه هێرشیان كرده‌سه‌ر به‌له‌كه‌ی گه‌وره‌و گونده‌كانی ده‌وروبه‌ری، تۆپبارانی گونده‌كه‌یان كرد، كه‌ریم ده‌ڵێ: ئێمه له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی گونده‌كه‌مان روومانكرده هه‌رده‌ی گوڵم كه‌وه، سوپا‌و گه‌له‌جاش گه‌یشتنه نزیك ئه‌وێ، به‌شپرزه‌یی رومانكرده كارێزه-ی لای كفری، له‌وێ سوپای عێراق‌و جاشه كورده‌كان ئابڵوقه‌یان داین‌و ده‌ستگیریان كردین، له‌وێ هه‌ندێكمان فرسه‌تی هێنا رایكرد.
سه‌عات 9ی شه‌و من روومكرده كارێزه، بۆئه‌وه‌ی رێگایه‌ك بدۆزمه‌وه، هاوسه‌رو جگه‌ر گۆشه‌كانم له‌ئابڵوقه‌ی ئه‌و سوپا گه‌وره‌و فراوانه قوتار بكه‌م.
هاوسه‌رو منداڵه‌كانم له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی گوندی زیندانه ده‌مه‌وبه‌یان روویانكردبووه بان جاده‌ی كارێزه‌و له‌وێ ده‌ستگیركرابوون‌و هه‌ر هه‌موویان بردبوون بۆ قۆره‌توو دواتر گوێزرانه‌وه بۆ تۆپزاوه، من به‌سه‌ڵتی روومكرده (ئه‌لبوعه‌نام) له‌وێ له‌ماڵی دۆستێكم خۆم شارده‌وه، ئه‌و ماوه‌یه هێزێكی تایبه‌تی سه‌ر به‌ئه‌من ده‌گه‌ڕان به‌شوێن ئه‌و كه‌سانه‌ی كه خه‌ڵكی گونده‌كان بوون‌و له‌تۆڕی ئه‌نفالچییه‌كان قوتار ببوون، دوای لێبوردنه‌كه خۆم ته‌سلیم به‌به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی سمود كرد، پاشان له‌وێ چه‌ندان كه‌سی تریشم بینی خۆیان ته‌سلیمكرد، هه‌موومانیان گواسته‌وه بۆ عه‌ربه‌ت، له‌وێ وه‌ره‌قه‌یه‌كیان پێداین‌و گه‌ڕاینه‌وه بۆ سمود، له‌وكاته‌وه تائێستا هیچ سۆراخێكی ژن‌و منداڵه‌كانم نازانم، تا تێكشكانی رژێمی عێراق هه‌ر چاوه‌ڕوانیان بووم رۆژێ له‌ڕۆژان بگه‌ڕێنه‌وه، به‌ڵام دوای دۆزینه‌وه‌ی گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كان له‌سه‌راپای بیابانه‌كانی خواروو ناوه‌ڕاستی عێراق، ئێستا دڵنیام ئێسك‌و پروسكی هاوسه‌ره‌كه‌م‌و منداڵه‌كانم‌و ژن‌و منداڵ‌و گه‌نج‌و پیرو پیاوی گه‌رمیانه‌كه‌م، له‌و گۆڕه به‌كۆمه‌ڵانه‌ی ئه‌و بیابانه‌دان، بێ ناونیشان، له‌و كاته‌وه له‌كفری بووم به‌شوان.
* ره‌سمیه ئه‌حمه‌د كاكی له‌گه‌ڵ عومه‌ر كه‌ریم حه‌سه‌نی مێردی‌و چه‌ندان كه‌سی تر له‌بان جاده‌ی كارێزه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی سوپای عێراقه‌وه ده‌ستگیركران‌و گوێزرانه‌وه بۆ قۆره‌توو، دوو رۆژ له‌وێ مانه‌وه‌و ره‌وانه‌ی تۆپزاوه كران، ئه‌وكاته ئه‌سكه‌نده‌ری كوڕی ته‌مه‌نی ساڵێك بوو، سكی هه‌بوو، كچێكی له‌تۆپزاوه له‌دایكبوو، ناوی نا (دیمه‌ن)، هه‌ر ئه‌و ده‌مانه‌ی كه گه‌یشتینه تۆپزاوه مێرده‌كه‌ی له‌ئه‌وان جیاكرایه‌وه، له‌گه‌ڵ هه‌زاران كه‌سی تردا بێ سه‌روشوێن كران.
ره‌سمیه ده‌ڵێ: ماڵی باوكم له‌مله‌سوره ده‌ستگیركران‌و هه‌ر هه‌موویان بێ سه‌روشوێن كران.
1-ئه‌حمه‌د كاكی
2-سێوه ئه‌حمه‌د كاكی 1971
مه‌رگێكی به‌رده‌وام
عه‌زیز ئه‌مین قازی له‌ساڵی 1930 له‌گوندی توكن له‌دایكبووه، له‌كاتی ئه‌نفاله‌كاندا كه سوپای عێراق‌و گه‌له‌جاش به‌پاڵپشتی ته‌كنه‌لۆژیای عه‌سكه‌ری له‌هه‌موو قۆڵه‌كانه‌وه په‌لاماری سه‌راپا گه‌رمیان‌و گوندی توكن-یان دا، تۆپبارانی گونده‌كه‌یان كرا، ئه‌مان روویان كرده هه‌رده‌ی بنه‌كه، دواتر روویانكرده مله‌سووره‌و له‌وێ ده‌ستگیركران‌و 130 سه‌ر مه‌ڕو بزنیان له‌لایه‌ن ئه‌فسه‌رو سه‌ربازه‌كانه‌وه تاڵانكرا.
مام عه‌زیز ده‌ڵێ: له‌وكاته‌دا مه‌رگم به‌ئاوات ده‌خواست، چونكه سه‌یران ئه‌حمه‌دی هاوسه‌رم كه له‌دایكبووی 1940ه‌و له‌گه‌ڵ جگه‌ر گۆشه‌كانم له‌گه‌ڵ داگیران كه بریتیبوون له‌دلبه‌ر كه ته‌مه‌نی 16 ساڵ‌و محه‌مه‌د ته‌مه‌نی 12 ساڵ‌و مه‌حمود 10 ساڵ‌و مژده 9 ساڵ بوو.
هه‌ر هه‌موومانیان گواسته‌وه بۆ قۆره‌توو دواتر براین بۆ تۆپزاوه، ئه‌و رۆژه باران ده‌باری، كزه‌یه‌كی سارد هه‌ڵی كرد، هه‌موومان له‌برساو له‌به‌ر سه‌رما ده‌له‌رزین، ئه‌و دیمه‌نه دڵته‌زێنه‌م قه‌د له‌یاد ناچێ كه دولبه‌ری كچمیان له‌دایكی جیاكرده‌وه، به‌چاوی خۆم بۆنكڕوزی هه‌ناسه‌ی سه‌یرانی ژنم بینی، له‌تاو كچه‌كه‌یدا چۆن روووه‌وه ئاسمان به‌رز ده‌بووه‌وه كه‌س گوێی له‌و سۆز‌و داده‌ی نه‌ده‌گرت، له‌گه‌ڵ گریانی پڕ له‌قیژو هاواری دلبه‌ری كچم.
له‌ولاتره‌وه ئه‌و گریانه به‌كوڵه‌ی كافیه حه‌سه‌ن ئه‌مین-ی بوكم كه هاوسه‌ری ئه‌حمه‌د كوڕم بوو به‌ردی ده‌كرد به‌ئاو له‌تاو ئه‌وه‌ی كه شه‌هاب-ی ته‌مه‌نی 4 ساڵی كوڕیان لێ جیاكرده‌وه، دواتر پوره سه‌یران وتی: دلبه‌ری كچم‌و كافیه‌ی بوكمیان له‌ئێمه جیاكرده‌وه‌و نه‌مان بینینه‌وه، من‌و عه‌زیزی مێردمیان له‌گه‌ڵ چه‌ندان كه‌سی تردا به‌پاس گواسته‌وه بۆ نوگره‌سه‌لمان، رۆژانه له‌وێ چه‌ندان كه‌س له‌برسا ده‌مردن، له‌وێ له‌سه‌ر چیمه‌نتۆ ده‌خه‌وتین، فرودی كوڕم نه‌خۆش بوو، برسی بوو، ده‌رزیان لێداو مرد.
* هیلال جه‌لال جه‌وهه‌ر له‌ساڵی 1964 له‌توكن له‌دایكبووه، وتی: من‌و حه‌یات مه‌جید عه‌زیزی هاوسه‌رم‌و منداڵه‌كانم نه‌بات (5) ساڵ، دڵشاد (3) ساڵ، به‌ناز (6) مانگ نه‌مانده‌زانی روو بكه‌ینه كوێ، كۆپته‌ر له‌ئاسمانه‌وه ئاگربارانیان ده‌كردین، له‌هه‌موو لایه‌كیشه‌وه تۆپباران ده‌كراین، هاوسه‌رو منداڵه‌كانم به‌مامه (محه‌مه‌د) سپارد، ئه‌وان روویانكرده مله‌سووره، له‌وێ ده‌ستگیركران.
من له‌گه‌ڵ هه‌ردوو ئامۆزاكه‌م فازڵ‌و جاسم، به‌ڕانه‌كانمانه‌وه به‌نهێنی خۆمان كرد به‌سمود-دا، له‌وێ له‌ماڵی حاجی سه‌مین خۆمان حه‌شاردا، دوای لێبوردنه‌كه خۆمان ته‌سلیم كرد‌و كراین به‌سه‌رباز، له‌وكاته‌وه تائێستا هیچ هه‌واڵێكی هاوسه‌رو منداڵه‌كانم نازانم.
تراژیدیاکه به‌رده‌وامه
*عه‌لی مه‌جید ئه‌حمه‌د له‌ساڵی 1926 له‌گوندی توكن له‌دایكبووه، وتی: له‌كاتێكدا كه چوارده‌وری گه‌رمیان به‌سوپاو جاش گیرابوو، هیچ بوارێكمان له‌به‌رده‌ما نه‌مابوو، رومانكرده مله‌سوره، شه‌وه‌كه‌ی به‌نهێنی به‌ره‌و كه‌لار كه‌وتینه‌ڕێ له‌نزیك كه‌لار گیراین، ئه‌وكاته‌م قه‌د له‌بیر ناچێته‌وه كه منداڵه‌كانم (ئازاد، نه‌جیبه، جه‌میله، رێژاو) له‌به‌رچاوم په‌لبه‌ستكران‌و له‌به‌ر ئه‌و بارانه هه‌ڵده‌له‌رزین‌و هه‌ر هه‌موومانیان خسته ئیڤای عه‌سكه‌رییه‌وه، بردینیان بۆ قۆره‌توو پاشان بۆ تۆپزاوه، له‌وێ ئه‌وانیان له‌ئێمه جیاكرده‌وه‌و منیان له‌گه‌ڵ چه‌ندان كه‌سی تر برد بۆ نوگره‌سه‌لمان، له‌وكاته‌وه هیچ هه‌واڵێكیان نازانم، ژیانمان له‌نوگره‌سه‌لمان مه‌رگێكی به‌رده‌وام بوو، له‌وێ هه‌موو شتێك هه‌ر برسێتی، تینویه‌تی، گومان‌و ترس بوو، هه‌موو شتێك قه‌ده‌غه بوو، حاج ئه‌و دڕنده‌یه‌بوو، چێژی له‌ئازاردانی ئێمه ده‌بینی، ئه‌وكاته ده‌رونی ئاسوده ده‌بوو كه یه‌كێك له‌زیندانییه‌كانی ئه‌شكه‌نجه‌دا یا به‌ده‌ستی خۆی ده‌كوشت.
حه‌جاجی جه‌لاد چی کرد؟
* حه‌جاج شێخ ساڵحی، خه‌ڵكی سماقی به‌كێبڵ داگرته‌وه.
رۆژێكیان كوڕێكی گه‌نجی خه‌ڵكی وه‌لی هه‌یه‌ر ئاوی له‌ته‌نكییه گه‌وره گه‌رمه‌كه‌ی ناو حه‌وشه‌كه تێده‌كرد، حه‌جاج به‌پڕتاو گه‌یشته‌سه‌ری، ته‌نه‌كه قوپاوه‌كه‌ی شكاند، به‌كێبڵ كوڕه‌كه‌ی داگرته‌وه تا دوا هه‌ناسه‌ی لێ نه‌بڕی ده‌ستبه‌رداری نه‌بوو.
* عه‌بدی ره‌حیم خه‌ڵكی كۆشك بوو، ئه‌وكاته كه ئازادكراین، خه‌ریك بوو سواری پاسه‌كه ده‌بوو، حه‌جاج له‌وكاته‌دا بانگی كرد وتی: عه‌بد تۆ دابه‌زه مه‌ڕۆ، ئه‌ویش ده‌یویست له‌جه‌هه‌نه‌می نوگره‌سه‌لمان ده‌رباز بێت، له‌خۆشی ئه‌و به‌ربونه‌دا گوێی به‌قسه‌و بڕیاره‌كه‌ی حه‌جاج نه‌دا، حه‌جاج به‌توندی یه‌خه‌ی گرت‌و له‌پاسه‌كه هێنایه خواره‌وه، به‌هه‌موو هێزی به‌كێبڵه‌كه‌ی ده‌ستی ئه‌و پیاوه پیره‌ی داگرته‌وه، تا دوا هه‌ناسه‌ی لێ نه‌بڕی ده‌ستبه‌رداری نه‌بوو.
*رۆژێكیان حه‌جاج به‌هۆڵه‌كاندا ده‌گه‌ڕا، ئه‌و رۆژه كه‌سی ده‌ست نه‌كه‌وت بیانووی پێ بگرێت، بێ هیچ شتێك له‌ناكاو به‌كێبڵه‌كه‌ی حاجی حه‌میدی داگرته‌وه، ئه‌وه‌نده دڕندانه لێی ده‌دا، هه‌موو به‌هاو مانای پیرۆزیی مرۆڤ‌و ژیانمان له‌به‌رچاو ده‌كه‌وت، هه‌ستمان ده‌كرد كه كه‌رامه‌تمان به‌پێی مه‌زاجی حه‌جاج ده‌كه‌وێته ژێر پۆستاڵه‌كانیه‌وه، مه‌رگمان به‌ژیانێكی نوێ ده‌خواست، بۆئه‌وه‌ی له‌و ژیانه پڕ له‌ئه‌شكه‌نجه‌یه ئازادبین.
*عه‌لی قادر ساڵح له‌ساڵی 1942 له‌توكن له‌دایكبووه، له‌گه‌ڵ شوكری حه‌مید سه‌عیدی هاوسه‌ری‌و منداڵه‌كانی (گوڵ پایز، عومه‌ر، عوسمان، ئه‌كبه‌ر، منیر) روویان كرده مله‌سووره‌و له‌وێ ده‌ستگیركران، گوێزراینه‌وه بۆ قۆره‌توو، دواتر بۆ تۆپزاوه، له‌وێ له‌یه‌كتریان جیاكردینه‌وه، عه‌لی ده‌ڵێ هاوسه‌رو منداڵه‌كه‌میان لێ دابڕیم، نه‌مزانی بۆ كوێیان برد، منیشیان له‌گه‌ڵ چه‌ندان كه‌سی تردا گواسته‌وه بۆ نوگره‌سه‌لمان، له‌وێ نه‌خۆش كه‌وتم، به‌به‌رده‌وامی سه‌رم ئازاری ده‌هات، تووشی سه‌ریه‌شه‌یه‌كی توند بووم، دوایی كه ئازاد كرام سه‌ردانی پزیشكم كرد پێیان وتم توشی نه‌خۆشی دڵ بویت، له‌وكاته‌وه تائێستا به‌ته‌نیا به‌و مووچه كه‌مه‌وه، رۆژانی نه‌خۆشی دوایی ته‌مه‌نم به‌ڕێده‌كه‌م.
*ئه‌حمه‌د حسێن ساڵح ده‌ڵێ: خۆم‌و حه‌بیبه حه‌مید سه‌عیدی هاوسه‌رم‌و جگه‌رگۆشه‌كانم (حه‌سه‌ن، عه‌باس، عه‌زیز، حه‌سیب، فكری) له‌لایه‌ن سوپای عێراقه‌وه ده‌ستگیركراین‌و گوێزراینه‌وه بۆ تۆپزاوه، له‌وێ هه‌رچوار منداڵه‌كه‌میان جیاكرده‌وه، له‌وكاته‌وه هیچ هه‌واڵێكیان نازانم، من‌و ژنه‌كه‌میان له‌گه‌ڵ چه‌ندان كه‌سی تردا ره‌وانه‌ی نوگره‌سه‌لمان كرد، له‌وێ ژنه‌كه‌م له‌برساو له‌به‌ر نه‌خۆشی مرد.
سه‌ربازێك: به‌نووسراوێك داوای چاره‌نووسی جگه‌رگۆشه‌كانی ده‌كرد
عیزه‌دین محه‌مه‌د سه‌عید له‌ساڵی 1945 له‌گوندی قولیجانی سه‌رحه‌د له‌دایكبووه، پێش ئه‌نفاله‌كان، گونده‌كه‌یان 30 ماڵ ده‌بوو، ئه‌وكاتانه‌ی سوپای عێراق به‌هاوكاری گه‌له‌جاش به‌پاڵپشتی ئه‌و هه‌موو چه‌كه قورسانه‌و كۆپته‌ر له‌قۆڵه‌كانی دوزخورماتو، كفری، سه‌رقه‌ڵا، كه‌لار، باوه‌نور، ده‌ربه‌ندیخان، قه‌ره‌داغ، سه‌نگاو ئابڵوقه‌ی گه‌رمیانیاندا، به‌شی تۆپخانه‌ی رژێم له‌هه‌موو قۆڵه‌كانه‌وه تۆپبارانی سه‌راپا گونده‌كانی گه‌رمیانی ده‌كرد، عیزه‌دین ده‌ڵێ كاتێك ئێمه له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی گونده‌كه‌مان‌و گونده‌كانی تری گه‌رمیان روومانكرده مله‌سووره، كه گه‌یشتینه ئه‌وێ ئه‌وه‌نده خه‌ڵكی لێ‌بوو، هیچ جێگایه‌ك نه‌مابوو تیا بحه‌وێینه‌وه، زۆربه‌مان له‌مله‌سووره‌و قه‌ڵا قۆچاڵی ده‌ستگیركراین، مه‌ڕوماڵات‌و ره‌شه‌وڵاخه‌كانمان تاڵانكران.
ماڵی ئێمه بریتیبوون له‌فه‌یمه حه‌مه‌ڕه‌شید چه‌له‌بی هاوسه‌رم‌و جگه‌رگۆشه‌كانم (به‌یان عیزه‌دین 1978، نازدار عیزه‌دین 1979، جه‌زا عیزه‌دین 1982، خه‌یاڵ عیزه‌دین 1986، جه‌زا عیزه‌دین 1987)، له‌مله‌سووره‌وه روویانكرده قه‌ڵا قوچاڵی‌و له‌وێ ده‌ستگیركران، له‌گه‌ڵ چه‌ندان خانه‌واده‌ی تردا بران بۆ قۆره‌توو، خۆم له‌گه‌ڵ (300) سه‌ر مه‌ڕو بزنی گونده‌كه‌ماندا روومكرده جه‌وه‌ڵی مله‌سووره، له‌وێ سه‌رگه‌ردان‌و بێ لانه‌و بێ جێ ماینه‌وه، مانگێك زیاتر له‌گه‌ڵ (حه‌مه قه‌ڵایی، سیروان عه‌لی، محه‌مه‌د سه‌عید) له‌و جه‌وه‌ڵانه‌دا ئاردو نانه ره‌قه‌مان كۆده‌كرده‌وه، ئه‌وكاتانه هیچ ئاگامان له‌خانه‌واده‌كه‌م‌و خه‌ڵكی گونده‌كه‌مان‌و گه‌رمیان نه‌مابوو.
گوانی ئاژه‌ڵه‌كانی پڕ ببوون له‌شیرو ئاوسابوون، كه‌س نه‌بوو بیاندۆشێ، گه‌ر ئه‌و شیره بۆ ماوه‌ی 20 رۆژ له‌ناو گوانیاندا بمێنێته‌وه (ئه‌ماسێ) ئه‌مه‌یه‌ت‌و ته‌سه‌موم ده‌كه‌ن، به‌مه‌ش ژماره‌یه‌كی زۆریان مردار بوونه‌وه بۆئه‌وه‌ی به‌هۆی مه‌ڕوماڵاته‌كه‌وه پێمان نه‌زانن، له‌جه‌وه‌ڵه‌كه‌ی چاڵه‌ڕه‌ش ئاژه‌ڵه‌كانم به‌ره‌ڵڵا كرد، دوای بیست رۆژ روومكرده ناو چاڵه‌ڕه‌ش، به‌ڕۆژ له‌ناو چه‌مه‌كه‌دا خۆمان حه‌شار ده‌دا، به‌شه‌ویش روومان ده‌كرده ناو چاڵه‌ڕه‌ش، ئه‌و گونده وه‌ك خۆی مابووه‌وه، هێشتا نه‌ڕوخابوو، له‌سه‌ر جاده‌ی سلێمانی-ده‌ربه‌ندیخان بوو، خه‌ڵكی گونده‌كه چه‌كداری رژێم بوون له‌ناو گونده‌كه‌دا مابوونه‌وه، ترسیان نه‌بوو، دوای دوو مانگ به‌نهێنی به‌ناو ئه‌و گردۆڵكه‌و شیوو باخانه‌دا خۆم كرد به‌سه‌ر قه‌ڵادا، له‌ماڵی مه‌لا ره‌شید خۆم حه‌شاردا، له‌وێ پێیان وتم: خانه‌واده‌كه‌ت‌و خه‌ڵكی گه‌رمیان ده‌ستگیركران‌و گوێزراونه‌ته‌وه بۆ قۆره‌توو، دواتر براون بۆ تۆپزاوه‌و دبس، هیچ هه‌واڵێكمان نییه‌و چاره‌نووسیان ونه.
ئه‌و ده‌مانه ئه‌منی كه‌لار ناوبه‌ناو ماڵ به‌ماڵ ده‌گه‌ڕانه‌وه بۆ ده‌ستگیركردنی خه‌ڵكی گونده‌كان، منیش له‌ناو حه‌وشه‌كه‌ی ماڵی مامۆستا ره‌شید كونێكم كرد، زه‌ویه‌كه‌م به‌قازمه هه‌ڵدڕی‌و به‌پارچه له‌وحێك سه‌ره‌كه‌یم داپۆشی، هه‌ركاتێ هه‌واڵم پێ بگه‌یشتایه ئه‌من‌و ئیستخبارات ماڵه‌كان ده‌پشكنن، ده‌چوومه ناو ئه‌و كونه‌وه، سه‌ری كونه‌كه‌شم به‌جۆرێك گرتبوو بۆئه‌وه‌ی به‌شوێنه‌كه‌م نه‌زانن.
من‌و ژماره‌یه‌كی زۆر خه‌ڵكی گونده‌كانی گه‌رمیان توانیبوومان له‌تۆڕی دام‌و ده‌زگاكانی عێراق ده‌رباز ببین‌و له‌و ماوه زۆر زه‌حمه‌ت‌و دژواره‌دا خۆمان حه‌شاردا له‌سمود، هه‌ر كه هه‌واڵی لێبوردنه‌كه‌م پێ گه‌یشت ته‌سلیم به رژێم بووینه‌وه، هه‌ر هه‌موومانیان كرد به‌سه‌رباز له‌سلێمانی‌و فایده‌و زیقار.
*محه‌مه‌د ره‌شید چه‌له‌بی، ته‌سلیم به‌ڕژێم بووه‌وه‌و كرا به‌سه‌رباز، رۆژێكیان روویكرده ئه‌منی به‌غدا له‌وێ پێی وتبوون من سه‌ربازی كۆماری عێراقم، هاوسه‌رو منداڵه‌كه‌م له‌ئه‌نفاله‌كاندا ده‌ستگیركراوه، له‌تۆپزاوه زیندانین، به‌ڵكو نووسراوێكم بۆ بكه‌ن بۆئه‌وه‌ی مواجه‌هه‌یان بكه‌م، ئه‌وانیش نووسراوێكیان بۆ كردبوو، هه‌ر كه گه‌یشتبووه ئه‌وێ‌و نووسراوه‌كه‌ی دابوو به‌لێپرسراوی زیندانی تۆپزاوه، محه‌مه‌دیان ده‌ستگیركردو بێ سه‌روشوێنیان كرد.
محه‌مه‌د ره‌شید چه‌له‌بی دوو ژنی هه‌بوو، ژنه گه‌وره‌كه‌ی ناوی عیسمه‌ت عه‌بدوڵڵا محه‌مه‌د سه‌عیدو شه‌ش منداڵی لێی هه‌بوو، ژنه بچوكه‌كه‌ی ناوی حه‌پسه حه‌مید چه‌له‌بییه‌و سێ منداڵی لێی هه‌بوو.
عیزه‌دین محه‌مه‌د ده‌ڵێ: مووچه‌كه‌مان كه‌مه‌و به‌شمان ناكات، خانوویان دابه‌شكرد، ئێمه‌ی نه‌گرته‌وه، له‌كوخێكدا ده‌ژن، ته‌مه‌نم 60 ساڵه‌و رۆژانه كرێكاری ده‌كه‌م، ژیانمان زۆر قورسه.
ئه‌نفالكراوه‌كانی
دێی قولی جان-ی سه‌رحه‌د
1- سمكۆ عه‌لی محه‌مه‌د
2- سیروان عه‌لی محه‌مه‌د
3- عه‌لی محه‌مه‌د سه‌عید
4- مه‌له‌ك سه‌عید ئاڵی به‌ی
5- تاوس عه‌لی محه‌مه‌د
6- ته‌ڵیعه عه‌لی محه‌مه‌د
7- خه‌جێ عه‌لی محه‌مه‌د
8- سامان عه‌لی محه‌مه‌د
9- هه‌ڵاڵه عه‌لی محه‌مه‌د
10- ئالان عه‌لی محه‌مه‌د