ئەندامێکی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان، پێشبینی
دەکات لەم هەفتەیەدا، ڕێککەوتنی کۆتایی لەبارەی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی
کوردستان بکرێت.
ئاوێنه: بڵند ئیسماعیل، ئهندامی سهركردایهتی و بەرپرسی
لقی ١٦ی دەوروبەری هەولێری پارتی به میدیای حزبهكهی راگهیاند”لەگەڵ یەکێتی گرفتێکی ئەوتۆمان نەماوە،
تەنیا ئەگەر گۆڕان باوەڕی بێت کە پۆستی جێگری دوەمی سەرۆکی هەرێمی کوردستان زیاد بکرێت
و بدرێت بە یەکێتی."
ئەو بەرپرسەی پارتی ئەوەشی ئاشکرا کرد کرد کە هێشتا گفتوگۆ
لەگەڵ یەکێتی ھەیە، بەڵام زیاتر کارەکان لەگەڵ بزوتنەوەی گۆڕانە. وتیشی”دانوستانەکانی
ئێستا ھەر لەبارەی ئەو بابەتەیە و پێشبینی دەکەین کە لەم ھەفتەیەدا ڕێککەوتن بکرێت."
بڵند ئیسماعیل نەیشاردەوە کە حزبەکەی بە بزوتنەوەی گۆڕانی
گوتوە، لە کاتی ڕێککەوتنی نێوانیاندا و ڕازیبونی پارتی لەسەر پێدانی پۆستی جێگری سەرۆکی
هەرێمی کوردستان بە گۆڕان، ”پرسمان بە یەکێتی نەکردوە“، بۆیە پێویستە گۆڕان بە پێدانی
پۆستی جێگری دوەمی سەرۆکی هەرێم بە یەکێتی رازی ببێت، ”ئەوەش لە پێناو پێکهێنانی حکومەت
و زیاتر دوانەکەوتنی پرۆسەکە“.