"جێگرێكی سەرۆكی هەرێم بۆ یەكێتی، لەنێوان پارتی‌و یەكێتی كۆتایی هاتوە"
  2019-04-15       1173       

سەعدی ئەحمەد پیرە، ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان رایدەگەیەنێت هەبونی جێگرێكی سەرۆكی هەرێم بۆ یەكێتی، لەنێوان پارتی‌و یەكێتی كۆتایی هاتوە، ئاماژەبەوەش دەكات لەپرۆژەیاسای هەمواری سەرۆكایەتی هەرێمدا هاتوە كە سەرۆكی هەرێم دو جێگری دەبێت.


ئاوێنە: سەعدی ئەحمەد پیرە بە دەنگی ئەمریكای راگەیاندوە یەكێتی پێی خۆشە بزوتنەوەی گۆران لەوە تێبگات كە یەكێتی پێویستی بە جێگری سەرۆكی هەرێم هەیە، رەتیشیدەكاتەوە پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێم لەسەر یەكێتی پەكی كەوتبێت، باس لەوەش دەكات كە حزبەكەی لەگەڵ پارتی رێككەوتوە".


دەشڵێت "هۆکاری دواکەوتنی واژۆکردنی پڕۆتۆکۆلی شێوازی پێکهێنانی حکومەتی هەرێم لەسەر داوای پارتی دیموکراتی کوردستان بو چونکە لەگەڵ بزوتنەوەی گۆڕان تەواویان نەکردوە  دیارە نیگەرانییەک هەیە پێم وایە سبەی سێ شەممە ئەو بابەتە کۆتایی پێدێت، هەبونی جێگرێک بۆ سەرۆکی هەرێم لە پشکی یەکێتی کۆتایی هاتوە، لانی کەم ئەوەی یەکێتی جێگری دوەم نیە ".




زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×