بە گولەی سوپای پاسداران كۆڵبەرێكی كورد دەكوژرێت
  2019-04-15       708       

لەسنوری شاری "خۆی" بە گولەی سوپای پاسداران كۆڵبەرێكی كورد دەكوژرێت، لەمبارەیەوە ئاژانسی هەواڵی كوردپا رایگەیاندوە ئەو كۆڵبەرەی كوژراوە ناوی "بەهمەن روشنی" یەو تەمەنی 24 ساڵ بوە.


ئاوێنە: دوێنێ‌ "یەك شەممە" كاروانێكی كۆڵبەرانی كورد لەسنوری شاری خۆی دەكەوێتەبەر دەسترێژی سوپای پاسداران‌و لەئەنجامدا كۆڵبەرێكی تەمەن 24 ساڵ بەناوی "بەهمەن روشنی" دەپێكرێت‌و بەهۆیەوە گیان لەدەست دەدات.


ئاژانسەكە رایدەگەیەنێت ئەو كۆڵبەرە كوردە خەڵكی گوندی "بلەسوری خوارێ‌" یە، باس لەوەش دەكات بەهۆی تەقەی هێزەكانی سەر بە سوپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی ئێرانەوە ژیانی كۆڵبەران بەردەوام لە مەترسیدایە. 

 


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×