بەتۆمەتی بەكارهێنانی مادەی هۆشبەر 2 كەس دەستگیر دەكرێت
  2019-04-15       925       

لەراگەیەرناوێكیدا بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی ئاشكرایدەكات بەتۆمەتی بەكارهێنانی مادەی هۆشبەر 2 كەس دەستگیر دەكرێت‌و بەبریاری دادوەر بەپێی مادەی 14 ی مادەهۆشبەرەكان سزا دەدرێن.


ئاوێنە: ئەمرۆ "دو شەممە" لەراگەیەنراوێكیدا بەشی راگەیاندن‌و پەیوەندییەكانی بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی دەڵێت " بە مەبەستی نەهێشتن و بنبڕكردن و بازرگانی پێكردنی هەموو جۆرە مادەیەكی هۆشبەر و هەر جۆرە كارێكی نایاسایی، هێزەكانمان توانیان لەڕۆژی 18 /7 /2018 و ڕۆژی 1 /10 /2018 بەبڕیاری دادوەر، لەپارێزگای سلێمانی دوو كەس دەستگیر بكەن، بەپێی ماددەی( 14 مخدرات)".


جۆری ئەو سزایەی لەلایەن دادگای تاوانەكانی سلێمانی /2 بەسەریاندا سەپێنراوە: 


1- (ڕ ، ق ، أ) لەدایكبوی ساڵی( 1998 ) ڕەگەزی( نێر )، پیشەی كاسب، سزادرا بۆماوەی (4) ساڵ، غرامەكردنی بەبڕی (450000)چوارسەدوپەنجا هەزار دینار.

2-( أ ، ح ، ح) لەدایكبوی ساڵی( 1992) ڕەگەزی( نێر)، پیشەی كاسب، سزادرا بۆ ماوەی (1) ساڵ، غرامەكردنی بەبڕی (450000)چوارسەدوپەنجا هەزار دینار.
 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×