شارەوانی دوكان چەند تابلۆیەكی رێنمایی جێگیر دەكات
  2019-04-15       892       

بەشی ئامێرەكان‌و چاكسازی سەرۆكایەتی شارەوانی دوكان چەند تابلۆیەكی رێنمایی جێگیر دەكات، ئاماژەبەوەش ئامانجیان ئاگاداركردنی هاوڵاتیان‌و گەشتیارانە.


ئاوێنە: لەئاگادارییەكی بەشی ئامێرەكان‌و چاكسازی سەرۆكایەتی شارەوانی دوكان هاتوە " بەشی ئامێرەكان و چاكسازی شارەوانیمان چەند تابلۆیەكی ڕێنمایی جێگیر دەكەن ، ئامانج لەم كارە ئاگاداربوونی ھاوڵاتیان و گەشتیارانی خۆشەویستە كە سەردانی ھەردوو دەرچەی ئاوی بەنداوی دوكان دەكەن لە بێڵ ماوس و سپیل وەی بۆ بینینی دیمەنەكان و وێنە گرتنی ".

 


دەقی ئاگادرییەكە

دانانی تابلۆی ڕێنمایی :-

بەشی ئامێرەكان و چاكسازی شارەوانیمان چەند تابلۆیەكی ڕێنمایی جێگیر دەكەن.

بەسەر پەرشتی بەڕێز ( پشتوان ئەحمەد حاتم ) سەرۆكی شارەوانی دوكان و ئیدارەی قەزای دوكان ، بەشی ئامێرەكان و چاكسازی شارەوانیمان چەند تابلۆیەكی ڕێنمایی جێگیر دەكەن ، ئامانج لەم كارە ئاگاداربوونی ھاوڵاتیان و گەشتیارانی خۆشەویستە كە سەردانی ھەردوو دەرچەی ئاوی بەنداوی دوكان دەكەن لە بێڵ ماوس و سپیل وەی بۆ بینینی دیمەنەكان و وێنە گرتنی.

بۆیە لێرەشەوە داوا لە ھاوڵاتیان و گەشتیاران دەكەین بۆ ئەوەی توشی ھیچ جۆرە كارەساتێكی ناخۆش نەبن نزیك نەبنەوە لە ڕۆخی شەقامەكە چونكە ناوچەكە ئاستی بەرز و نزمی ھەیەو مەترسی لێ دەكرێت..

(( سەرۆكایەتی شارەوانی دوكان ))

 

 

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×