تەرمی كەسێك دەدۆزرێتەوە
  2019-04-15       1354       

لەگەرەكی خانەقای سەر بە قەزای قەڵادزێ‌ تەرمی كەسێك دەدۆزرێتەوە، لەمبارەیەوە پۆلیسی راپەرین لەراگەیەنراوێكیدا باس لەوە دەكات كە شوێنەواری چەقۆ بەسەر جەستەی كوژراوەكەوە دیارە‌و لەدوری 15 كم لەشوێنی كوشتنەكەی ئۆتومبێلەكەی بەسوتێنراوی دۆزراوەتەوە.


ئاوێنە: بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی ئیدارەی راپەرین راگەیەنراوێك لەسەر كوشتنی هاوڵاتییەك بڵاو دەكاتەوە كە تێیدا ئاماژەبەوە دەكات سەرلەبەیانی ئەمرۆ "دو شەممە" تەرمی هاوڵاتییەك بەناوی "س، ع، ئــ" كە پیشەی كاسپ بوە‌و لەدایكبوی ساڵی 1969 بوە گەیەنراوەتە نەخۆشخانەی گشتی قەڵا دزێ‌.


راشیدەگەیەنێت پاش كوشتنی ئەو كەسە ئۆتومبێلەكەی براوەتە نزیك گوندی "گردە سپیان"‌و لەدوری 15 كم لەشوێنی روداوی كوشتنەكە سوتێنراوە، باس لەوەش دەكات ئەو كەسەی كوژراوە باوكی 6 منداڵە‌و پۆلیسیش پەراوی لێكۆڵینەوەی بۆ روداوەكە كردوەتەوە.



زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
كه‌شناسێكی كورد واده‌ی هاتنی شه‌پۆلێكی بارانباران و هه‌وره‌ بروسكه‌ی راگه‌یاند
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×