سلێمانی: لەماوەی دو هەفتەدا 30 تۆمەتبار دەستگیر دەكرێت
  2019-04-15       688       

لەمیانی كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا سەركەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی ئاشكرایكرد لەماوەی دو هەفتەدا 30 تۆمەتبار لەسەر روداوی جیاواز دەستگیركراون، هەروەك باس لەوەش دەكات لە 3 مانگی رابردو پۆلیس دەستی بەسەر 50 پارچەچەكی بێ مۆڵەتدا گرتوە.


ئاوێنە: ئەمرۆ "دوشەممە" سەركەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند لەرۆژی 9 ی ئەم مانگەوە 3 كەس كوژراون‌و لەماوەی دو هەفتەی رابردوش 30 تۆمەتباریان دەستگیركردوە، كە تاوانی فێڵكردن، دزیكرد، هەرەشە لەخەڵك كردن، دەستدرێژی، ساخكردنەوەی پارەی ساختە‌و دروستكردنی بەڵگەنامەی ساختە روبەرویان بوەتەوە.


بەپێویستیشی دەزانێت پەرلەمانی كوردستان بە یاسا سزای هەڵگرتنی چەك قورستر بكات، هەروەك راشیدەگەیەنێت تاوانەكانی كوشتن لای پۆلیس ئاشكرایە‌و پەراوی لێكۆڵینەوەیان بۆ روداوەكان كردوەتەوە.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×