فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان له‌په‌رله‌مانی
عێراق به بۆنه‌ی یادی 31 ساڵه‌ی تاوانی ئه‌نفاله‌وه نۆ داواكاری ئاڕاسته‌ی حكومه‌تی
عێراق ده‌كه‌ن كه یه‌كه‌میان بریتییه له‌وه‌ی به‌ڕه‌سمی داوای لێبوردن له گه‌لی
كورد بكات به‌و پێیه‌ی كه حكومه‌تی ئێستای عێراق جێگره‌وه‌ی یاسایی رژێمی به‌عسه.
ئاوێنه: فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان له‌په‌رله‌مانی
عێراق ، ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه، به بۆنه‌ی یادی
31 ساڵه‌ی تاوانی ئه‌نفاله‌وه به‌یاننامه‌یه‌كی هاوبه‌شیان بڵاوكرده‌وه.
فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان له به‌یاننامه‌كه‌یاندا
وێرای وه‌بیرهێنانه‌وه‌ی تاوانه‌كه‌و زیانه گیانی و مادییه‌كانی رایانگه‌یاندوه"له ئێستادا ئێمه ته‌نها یادی تاوانه به‌دناوه‌كه‌ی
ئه‌نفاله‌كان ناكه‌ینه‌وه، به‌ڵكو هه‌موانیش ده‌خه‌ینه به‌رده‌م به‌رپرسیارێتی خۆیان
بۆ كاركردن له سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی پاشماوه‌كانی ئه‌نفال و كه‌مكردنه‌وه‌ی ئازار‌و
كاریگه‌رییه‌كانی له‌سه‌ر ئه‌و قوربانیانه‌ی له ژیاندا ماون كه ئه‌ركێكی له پێشینه‌ی
حكومه‌ت و ئێمه‌یه وه‌ك نوینه‌رانی گه‌ل و به‌تایبه‌تیش كه‌سوكاری قوربانیان، به
تایبه‌تیش كه ئه‌و تاوانانه ته‌نها جینوسایدی
مرۆڤه‌كان نه‌بو به‌ڵكو دره‌خت و دار‌و به‌ردیشی كردبوه ئامانج و ده‌ستی له هیچ نه‌پاراست،
پێوه‌سته سیاسه‌تێك په‌یڕه‌و بكرێت كه چاه‌رسه‌ری لای كه‌می ئه‌نجام و ده‌رهاویشته‌كانی
ئه‌و تاوانه گه‌وره‌یه بكات."
فراكسیۆنه
كوردستان له‌وباره‌یه‌وه نۆ داواكارییان ئاڕاسته‌ی حكومه‌تی فیدراڵی عێراق كردوه
كه پێكهاتون له:
1. به فه‌رمی
داوای لێبوردن له گه‌لی كورد بكات به‌و پێیه‌ی كه حكومه‌تی ئێستا جێگره‌وه‌ی یاسایی
رژێمی به‌عسه.
2. ده‌ستنیشانكردنی
١4ی نیسان وه‌ك رۆژی یادكردنه‌وه‌ی ئه‌نفاله‌كان له سه‌رتاسه‌ری عیراق.
3. دروستكردنی
سندوقێك بۆ قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ی قوربانیانی ئه‌نفاله‌كان له روی مادی و مه‌عنه‌ویه‌وه.
4. تاوانه‌كانی
ئه‌نفال بكرێته به‌شێك له مه‌نهه‌جی خوێندنی قوتابخانه‌كان و زانكوكانی عیراق و,
دابین كردنی زه‌ماله‌ی خوێندن بۆ كه‌سوكاریان.
5. بنیاتنانی سه‌نته‌رێك
بو كۆكردنه‌وه و پارێزگاریكردن و وه‌رگێڕانی ئه‌و دوكۆمێنتانه‌ی په‌یوه‌ندیدارن به
ئه‌نفاله‌وه و ناساندنیان له ناوه‌وه‌ی وڵات و له سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی.
6. بیناكردنه‌وه‌ی
ئه‌و گوند و شاروچكانه‌ی له ئه‌نفالدا روخێنران.
7. دروستكردنی
مۆنۆمێنتێكی یاده‌وه‌ری بۆ قوربانیانی ئانفال له یه‌كێك له گۆڕه‌پانه سه‌ركیه‌كانی
به‌غدادی پایته‌خت.
8. عیراق ببێته
ئه‌ندام له دادگای تاوانی نێوده‌وڵه‌تی به پێی په‌یمانی رۆما.
9. گواستنه‌وه‌ی
دۆسیه‌ی ئه‌نفال بۆ مه‌حفه‌له نێوده‌وڵه‌تیه‌كان و ناساندنی وه‌ك تاوانی جینۆساید.