رێكه‌وت زه‌كی، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی بڕی پاره‌ی ته‌رخانكراو
بۆ پڕۆژه‌ی شه‌قامی 100 مه‌تری سلێمانی بۆ ساڵی 2019 له 90 ملیار دیناره‌وه كه‌مكراوه‌ته‌وه
بۆ 50 ملیار دینار، ئه‌و ده‌ڵێت"بەڵێ ٤٠ ملیار دیناری جادە
١٠٠ مەتریەکەمان لافاوەکە بردی!"
ئاوێنه: رێكه‌وت زه‌كی، ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه، له هه‌ژماری خۆی له فه‌یسبوك
له‌نوسینێكدا له‌ژێر ناوی " بەڵێ ٤٠ ملیار دیناری جادە ١٠٠ مەتریەکەمان لافاوەکە بردی!"، نوسیویه‌تی"وەزارەتی پلاندانانی
حکومەتی ھەرێم بەنوسراوی ژمارە ٣١١٩ لە ٢٠١٨/١٢/٢٦ بڕی تەرخانکراوی پرۆژەی شەقامی
١٠٠ مەتری سلێمانی دیاریکردوە بە ٩٠ ملیار دینار بۆ ساڵی ٢٠١٩ لەکۆی نزیکەی ٤٧٠ ملیار
دیناری سەرجەمی تێچوی پرۆژەکە."
وتوشیه‌تی"سەرەتا بڕیاربو لەکۆتایی مانگی ئادار پرۆژەکە
دەستپێبکات بێگومان دوای ئەوەی تەمویلی بۆبکرێت لەلایەن وەزارەتی داراییەوە، بەڵام
بەداخەوە گەشتینە ناوەڕاستی مانگی نیسان و ھێشتا تەمویلی پرۆژەکە نەکراوە."
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو"لەوەش زیاتر کە مایەی نیگەرانییە
ھەرچەندە بڕی تەرخانکردنەکەی بۆ ساڵی ٢٠١٩ بڕی ٩٠ ملیار دیناربو، بەڵام کەمکراوەتەوە
بۆ ٥٠ ملیار دینار لەمساڵدا واتە بەداخەوە بڕی ٤٠ ملیار دیناری لێکەمکرایەوە!!"
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی ئاماژه‌ی به‌وه داوه كه "ئەوە لەکاتێکدایە
دوای تەواوکردنی شەقامی ١٢٠ مەتری لەشاری ھەولێری خۆشەویست وا دەستکرا بە شەقامی
١٥٠ مەتری، کە ھەمو ئاوەدانی و پێشکەوتنێکی پایتەختی ھەرێمی کوردستان مایەی دڵخۆشی
زۆرە، بەڵام نیگەرانییەکە لەوەدایە بۆ ھێشتا سلێمانی لە ٦٠ی دایەو ١٠٠ یەکەشی ئاوایە
کە ھەیە!!"
رێكه‌وت زه‌كی پرسیویه‌تی"کێ کەمتەرخەمە؟"و هه‌ر
خۆیشی وه‌ڵامی داوه‌ته‌وه:"بەبۆچۆنی من نوێنەرە بڕیار بەدەستەکانی ئـەم شارە
کە بڕیاری خەرجکردنی پارەیان بەدەستە لەحکومەتی ھەرێمی کوردستان کەمتەرخەمی یەکەمن
لەمەداو نازانین بۆ وادەکەن!!"
به‌پێی قسه‌ی ئه‌ندامه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای
سلێمانی"نە پارێزگار‌و نە ئەنجومەنی پارێزگا دەسەڵاتی خەرجکردنی پارەی پێویستیان
نییە لەو داھاتەی کە لەسلێمانی ھەیە بۆیە گەیشتینە ئێرە."