ئیئتیلافی نه‌سر به سه‌رۆكایه‌تی حه‌یده‌ر عه‌بادی له‌گه‌ڵ
جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ جه‌خت له‌سه‌ر هه‌ماهه‌نگی و یه‌كخستنی هه‌ڵوێسته‌كانیان
ده‌كه‌نه‌وه.
ئاوێنه: به‌پێی به‌یاننامه‌یه‌كی نوسینگه‌ی سه‌رۆكی
ئیئتیلافی نه‌سر، ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه حه‌یده‌ر عه‌بادی له نوسینگه‌ی خۆی پێشوازی
كردوه كه وه‌فدێكی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ به سه‌رۆكایه‌تی سروه عه‌بدولواحید،
به ئاماده‌بونی به‌شێك له په‌رله‌مانتارانی ئیئتیلافی نه‌سر.
به‌یاننامه‌كه هێمای بۆ ئه‌وه كردوه كه له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا
دوا پێشهاته‌كانی دۆخی سیاسی و ئه‌دای حكومه‌ت و په‌رله‌مان و لێكتێگه‌یشتن و هه‌ماهه‌نگی
نێوان ئیئتیلافی نه‌سرو نه‌وه‌ی نوێ و هه‌روه‌ها یه‌كخستنی هه‌ڵوێسته‌كانیان له‌په‌رله‌مان
تاوتوێ كردوه.