پۆلیسی سلێمانی دەستبەسەر ژمارەیەك ماتۆرسكیل دەگرێت
  2019-04-16       854       

لەراگەیەرناوێكیدا بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئاماژەبەوە دەكات هەڵمەتی گەڕان و پشكنینی هێزەكانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بەردەوامەۆ لەو چوار چێوەیەدا دەستبەسەر ژمارەیەك ماتۆرسكیلی بێ‌ سەرەتا دەگیرێت.



ئاوێنە: ئەمرۆ "سێ‌ شەممە" بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی راگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە كە تێیدا هاتوە " بەئامانجی ڕوبەڕو كردنەوەی كەسانی سەرپێچیكار بەیاسا و دەستبەسەردا گرتنی ماتۆڕسكیل و ئۆتۆمبێلی بێ‌ سەرەتا و دەستبەسەردا گرتنی چەكی بێ‌ مۆڵت و سەرپێچی یاسایی تر ، بەدانانی مەفرەزەی شەوانە لەسەرجەم كوچەو كۆڵانەكاندا هەریەكە لەبەشی پۆلیسی پێنجوێن و سەید سادق و دوكان گەڕان و پشكنینەكانیان دەسپێكردوو توانرا دەستبگیرێت بەسەر زیاتر لە 40 ماتۆڕ سكیلی بێ‌ سەرەتا و ئۆتۆمبێلێكدا".




دەقی راگەیەنراوەكە


هەڵمەتی گەڕان و پشكنینی هێزەكانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بەردەوامە

هێزەكانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لەگەڕان و دانانی مەفرەزەی شەوانە بەردەوامەو شەوی ڕابردوو توانرا دەستبگیرێت بەسەر چەندین ماتۆڕسكیلی بێ‌ سەرەتاو چەند سەرپێچیكارێكیش ڕوبەڕوی یاسا كرانەوە .

بەئامانجی ڕوبەڕو كردنەوەی كەسانی سەرپێچیكار بەیاسا و دەستبەسەردا گرتنی ماتۆڕسكیل و ئۆتۆمبێلی بێ‌ سەرەتا و دەستبەسەردا گرتنی چەكی بێ‌ مۆڵت و سەرپێچی یاسایی تر ، بەدانانی مەفرەزەی شەوانە لەسەرجەم كوچەو كۆڵانەكاندا هەریەكە لەبەشی پۆلیسی پێنجوێن و سەید سادق و دوكان گەڕان و پشكنینەكانیان دەسپێكردوو توانرا دەستبگیرێت بەسەر زیاتر لە 40 ماتۆڕ سكیلی بێ‌ سەرەتا و ئۆتۆمبێلێكدا .

هێزەكانی بەشی پۆلیسی سەید سادق بەسەرجەم بنكەكانیەوە بە هاوكاری دەزگا ئەمنییەكانی سنورەكە هەڵمەتێكیان دەستپێكردوو توانرا دەستبگیرێت بەسەر 35 ماتۆڕسكیلی بێ‌ سەرەتاو چەند كەسێكیش ڕوبەڕوی یاسا كرانەوە كە سەرپێچی یاساییان ئەنجامدابوو .

هەروەها هێزەكانی بەشی پۆلیسی پێنجوێن لە هەڵمەتەشەوانەكەیاندا توانییان دەستبگرن بەسەر 6 ماتۆڕ سكیلی بێ‌ سەرەتاو ئۆتۆمبێلێكدا كە هیچ سەرەتایەكی نەبووە.

هاوكات شەوی ڕابردوو هێزەكانی بنكەی پۆلیسی فریاكەوتنی دوكان بەهاوبەشی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هاتووچۆی دوكان مەفرەزەیەكیان پێك هێنا بە ئامانجی دەستگرتن بەسەر ئۆتۆمبێل و ماتۆڕسكیلی بێ سەرەتا و هەروەها دەستگرتن بەسەر چەقۆ و دەمانچەی بێ مۆڵەت و هەر كەرەستەیەك بەئامانجی توندوتیژی بەكاربهێنرێت .

لەو هەڵمەتەدا چەند كەسێك ڕوبەڕوی یاسا كرانەوە كە سەرپێچییان كردبوو و دەستیش گیرا بەسەر چەند چەقۆو بۆكس خەنجەرێكدا .

هەڵمەت و گەڕان و پشكنینی هێزەكانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بەردەوامییان دەبێت و هەركەسێك سەرپێچی یاسایی ئەنجام بدات دەستگیردەكرێت و ڕوبەڕوی یاسا دەكرێتەوە .

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی – ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكان

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×