مستەفا چاورەش كاندیدە بۆ وەرگرتنی پۆستی وەزارەتی پێشمەرگە
  2019-04-20       2652       

مستەفا چاورەش، ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان كاندیدە بۆ وەرگرتنی پۆستی وەزارەتی پێشمەرگە لەكابینەی نوێی حكومەتی هەرێمی كوردستان، راشیدەگەیەنێت كە ئەو خۆی بە شیاوی وەرگرتنی ئەو پێشتە دەزانێت.

ئاوێنە: مستەفا چاورەش، ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لەبارەی كاندیدبونی بۆ وەرگرتنی پۆستی وەزارەتی پێشمەرگە كە پۆ پۆستە پشكی یەكێتییە، بە میدیای پارتی راگەیاندوە لەبەر ئەوەی پۆستی وەزارەتی پێشمەرگە لەدابەشكردنی پۆستەكان پشكی یەكێتی دەبێت ئەویش یەكێكە لەو كەسانەی خۆیان كاندیدكردوە.


باس لەوەش دەكات نامەی بۆ مەكتەبی سیاسی حزبەكەی نوسیوە‌و داوای وەرگرتنی پۆستەكەی كردوە، دەشڵێت " خۆم بە شیاو دەزانم بۆ ئەو پۆستە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا بابەتەکە دەکەوێتە سەر بڕیاری ھەڤاڵەکانی سەرکردایەتی و چییان دانا، پێوەی پابەند دەبین".

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×