وەزیری دەرەوەی توركیا: كردنەوەی دەروازەی نوێ‌ لەگەڵ عێراق گرنگە
  2019-04-28       1393       

دوابەدوای كۆتایهاتنی كۆبونەوەی نێوان مەولود چاوش ئۆغڵو، وەزیری دەرەوەی توركیا‌و موحەمەد حەكیم، وەزیری دەرەوەی عێراق، ئۆغڵۆ‌و حەكیم كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانییان سازكرد كە تێیدا وەزیری دەرەوەی توركیا رایگەیاند كردنەوەی دەروازەی نوێ‌ لەگەڵ عێراق گرنگە.


ئاوێنە: سەرلەبەیانی ئەمرۆ "یەك شەممە" بەمەبەستی ئەنجامدانی چەند دیدار‌و چاوپێكەوتنێك لەگەڵ بەرپرسانی عێراق‌و هەرێمی كوردستان، مەولود چاوش ئۆغڵو، وەزیری دەرەوەی توركیا گەیشتە بەغدا، لەیەكەم وێستگەی سەردانەكەیدا لەگەڵ موحەمەد حەكیم، وەزیری دەرەوەی عێراق كۆبویەوە‌و دوابەدوای كۆبونەوەكەش لەپرێس كۆنفرانسێكی هاوبەش لەگەڵ هاوتا عێراقییەكەی رایگەیاند دوای تەواوبونی کۆبونەوەکانی ئەمڕۆ ی سەردانی بەسرە و هەولێر دەکات و دواتریش دەگەڕێتەوە تورکیا.


وتیشی " عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی عیراق سەردانی توركیا دەكات‌و پێش كۆتایی ئەمساڵ ئەردۆغان سەردانی عیراق دەكات".


هەروەها موحەمەد حەكیم، وزەزیری دەرەوەی عێراق رایگەیاند ڕێگە نادەین لە خاكی عیراقەوە توركیا بكرێتە ئامانج، ئاماژەی بەوەشكرد ، لە کۆبونەوەکەدا باس لە سەردانی رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا بۆ عێراق كراوە.


زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
به‌رپرسێكى ئه‌مریكی نوێترین زانیاریى له‌باره‌ى هێرشى ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران ئاشكراده‌كات
ناوى ئه‌و كۆمپانیا ئه‌مریكیانه‌ ئاشكراده‌كرێت كه‌ عێراق گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵ كردون
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×