جه‌نه‌راڵ كینیس ماكینزی، فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندیی ئه‌مریكا پێی
وایه كه مانه‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌عێراق درێژخایه‌نه‌و جه‌ختیشی كردۆته‌وه كه
واشنتۆن توانای به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی تارانی هه‌یه.
ئاوێنه: جه‌نه‌رال كینیس ماكینزی، له‌میانی چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی
سكای نیوزی عه‌ره‌بی رایگه‌یاند"هه‌نارده‌كردنی تیرۆر له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه
بۆ ناوچه‌كه‌و جیهان هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی درێژخایه‌نه."
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو"مانه‌وه‌ی فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندی له‌ناوچه‌كه‌دا بۆ
ماوه‌یه‌كی درێژ ده‌بێت و بونمان له‌ناوچه‌كه به‌رده‌وام ده‌بێت و هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ
هاوپه‌یمان و دۆستانی ناوچه‌كه‌دا له‌په‌یوه‌ندی به‌رده‌وامدا ده‌بین بۆ ده‌ستبه‌ركردنی
ئه‌وه‌ی كه یه‌كگرتوبن دژ به هه‌ڕه‌شه‌كانی ئێران، پێشموایه توانای پێویستمان
هه‌یه بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی ئێران له‌په‌یوه‌ست به هه‌ر جموجوڵێكی مه‌ترسیدار."
هه‌روه‌ها هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردوه كه پێی وایه مانه‌وه‌ی ئه‌مریكا له
عێراق "درێژخایه‌ن" ده‌بێت بۆ سه‌رنج خستنه‌سه‌ر دژایه‌تی تیرۆر و
ئاشكراشیكرد كه واشنتۆن له‌ئێستادا له‌وباره‌یه‌وه له‌دانوستاندایه.