له شارۆچكه‌ی "باشكاله"ی سه‌ربه پارێزگای وان-ی باكوری
كوردستان له‌سه‌ر سنوری ئێران، ته‌رمی شه‌ش پیاو دۆزرانه‌وه كە زانراوە كۆچبەری
نایاسایی بون.
ئاوێنە: بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی ئەنادۆڵی توركی ئەمڕۆ هەینی له گونده‌واره‌كانی
ناوچەی "گه‌له‌نله‌ر"ی سەر بە شارۆچكەی باشكالە-ی پارێزگای وان له‌سه‌ر سنوری
ئێران، شوانه‌كان ته‌رمی پیاوێكیان بینیوه و تیمه‌كانی جه‌ندرمه‌یان له روداوه‌كه
ئاگاداركردوه‌ته‌وه.
له ئه‌نجامی گه‌ڕانی تیمه‌كانی جه‌ندرمه له نزیك ئه‌و شوێنه‌ی ته‌رمه‌كه‌ی
لێبوه، له نزیك زێی سوڵتانچایر، ته‌رمی پێنج پیاوی دیكه دۆزراونه‌ته‌وه.
له‌گه‌ڵ توانه‌وه‌ی به‌فری ناوچه‌كه، ته‌رمی ئه‌و پیاوانه ده‌ركه‌وتوه‌و ئه‌وه‌ش
زانراوه كه ته‌رمه‌كان ته‌رمی ئه‌و كۆچبه‌ره نایاساییانه‌ن كه له وه‌رزی زستاندا
سنوریان به‌زاندوه‌و له سه‌رمادا ره‌قبونه‌ته‌وه.
دوای ته‌واوكردنی كاروباره‌كانیان، ته‌رمه‌كان به‌مه‌به‌ستی توێكاریی ره‌وانه‌ی
دامه‌زراوه‌ی پزیشكی دادوه‌ریی وان كراون.