لەماوەی یەك ساڵدا 231 حاڵەتی پێشێلكاری لەعێراق بەرامبەر بە رۆژنامەنوسان تۆماركراون
  2019-05-03       585       

كۆمەڵەی بەرگریكردن لە ئازادی رۆژنامەوانیی لەعێراق، ئەمڕۆ هەینی رایگەیاند لەماوەی یەك ساڵدا 231 پێشێلكارییان دژبە رۆژنامەنوسان لەسەرجەم پارێزگاكانی عێراق تۆماركردون.

ئاوێنە: كۆمەڵەكە، لەبەیاننامەیەكدا بە بۆنەی رۆژی جیهانی ئازادی رۆژنامەگەرییەوە رایگەیاند، كۆمەڵەكەیان لە ماوەی 3ی ئایاری 2018 تاوەكو 3ی ئایاری 2019 كە رۆژی جیهانی ئازادی رۆژنامەگەرییە، دەیان حاڵەتی پێشێلكاریی تۆماركردون كە دژ بە 231 رۆژنامەنوس ئەنجام دراون.

كۆمەڵەی بەرگریكردن لەئازادی رۆژنامەوانیی لەعێراق هێمای بۆ ئەوە كردوە كە پێشێلكارییەكان خۆیان دەبیننەوە لە حاڵەتی كوشتن، هەڕەشەی كوشتن، سزای زیندانیكردن، دەستدرێژی، دەستبەسەركردن، دەستبەسەركردنی كەرەستە رۆژمانەوانییەكان، تۆماركردنی سكاڵای یاسایی و رێگەنەدان بە وێنەگرتن و روماڵ لەسەرجەم پارێزگاكانی عێراقدا.

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×