2019-05-03   1270     
جێمس جێفری، خولوسی ئاكار
وه‌زیری به‌رگری توركیا داوا له‌ئه‌مریكا ده‌كات چه‌كه‌كانی لهیهكینهكانی پاراستنی گه‌ل -یه‌په‌گه- وه‌ربگرێته‌وه‌و رایده‌گه‌یه‌نێت كه ئه‌وان قبوڵیان نییه هیچ هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك له‌رۆژهه‌ڵاتی فوڕاته‌وه دروست بێ بۆ سه‌ر وڵاته‌كه‌یان.
ئاوێنه: خولوسی ئاكار وه‌زیری به‌رگری توركیا، سه‌باره‌ت به‌كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ جێمس جێفری نوێنه‌ری تایبه‌تی ئه‌مریكا بۆ سوریا، رایگه‌یاند، كۆبونه‌وه‌یه‌كی زۆر به‌سودو ئه‌رێنیمان ئه‌نجامدا. سه‌رجه‌م تیۆرییه‌كان، بۆچونه‌كان، پێشنیارهكانو داواكارییه‌كانمان به‌شێوه‌یه‌كی رون خسته‌ڕو، ئه‌وانیش به‌تێگه‌یشتنه‌وه گوێیان لێگرتین."
وتیشی، "ئێمه قبوڵمان نه‌كردووه‌و نایكه‌ین هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك له‌رۆژهه‌ڵاتی فوڕاته‌وه دروستبێ بۆ سه‌ر وڵات، خه‌ڵك‌و سنوره‌كه‌مان. بۆیه هه‌وڵده‌ده‌ین چ رێوشوێنێك پێویست بێ بیگرینه‌به‌ر."
خولوسی ئاكار ئه‌وه‌شی وت، "له‌م روه‌وه داواكاریمان له‌ئه‌مریكا ئه‌وه‌یه چی زووه یه‌په‌گه كه هیچ جیاوازییه‌كی نییه له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه له‌ناوچه‌كه دوربخاته‌وه‌و چه‌كه‌كانیان لێوه‌ربگرێته‌وه‌و به‌لانیكه‌م بۆ ٣٠-٤٠ كیلۆمه‌تر سنوره‌كانمان به‌ره‌و باشور دوریان بخاته‌وه".