ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه فڕۆكه‌یه‌كی روسی به 78 سه‌رنشینه‌وه
له فڕۆكه‌خانه‌یه‌كی مۆسكۆی پایته‌خت له‌كاتی هه‌وڵی نیشتنه‌وه‌یدا گڕی گرت و به‌و
هۆیه‌وه 13 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا كه دوانیان منداڵن و چه‌ند سه‌رنشینێكی دیكه‌ش
بریندار بون.
ئاوێنه: به‌پێی میدیاكانی روسیا، فڕۆكه‌كه له‌جۆری
"سوخۆی سوپه‌رجیت-100"یه‌و ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له فڕۆكه‌خانه‌ی
شیریمیتیڤۆ-ی مۆسكۆ به‌ره‌و شاری مورمانسك فڕیوه به‌ڵام به ماوه‌یه‌كی كه‌م دوای
فڕینی به‌هۆی دروستبونی ئاگر له یه‌كێك له بزوێنه‌ره‌كانیدا ناچار بوه له‌هه‌مان
فڕۆكه‌خانه بنیشێته‌وه.
سڤیتلانا بیترینكۆ، وته‌بێژی ره‌سمی لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه له‌ڕوداوه‌كه
رایگه‌یاند تا ئه‌م ساته زانراوه كه له‌ڕوداوه‌كه‌دا 13 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه
كه دوانیان منداڵن.
لای خۆیشییه‌وه وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی روسیا هێمای بۆ
ئه‌وه كرد كه له‌ڕوداوه‌كه‌دا حه‌وت كه‌س بریندار بون.
فڕۆكه‌كه سه‌ر به كۆمپانیای فڕۆكه‌وانی "ئێرۆفلۆت"ی روسییه.