دەستبەسەر برنجی "ms، موحەمەد" دەگیرێت
  2019-05-06       675       


لیژنه‌ی كۆگاكانی سه‌ر به‌ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائمقامیه‌تی سلێمانی له‌ كۆگای كۆمپانیایه‌كدا ده‌ستیگرت به‌سه‌ر بڕی زیاتر له‌ 57 تۆن برنجی جۆری (ms) و (محه‌مه‌د) كه‌ دروستكراوی وڵاتی ڤێتنامن.


به‌پێی راپۆرتی لیژنه‌كه‌ له‌ چه‌ند رۆژی پێشودا له‌ كۆگایه‌كدا له‌ ناوچه‌ی تاسڵوجه‌  بڕێكی زۆر برج بینراوه‌ كه‌ سه‌ره‌ڕای به‌سه‌رچوونی ماوه‌ی به‌كارهێنانی ئه‌سپێ لێی داوه‌ و خراپ بووه‌، دوای پشكنینیش ده‌ركه‌وتووه‌ به‌هیچ جۆرێك شیاو نییه‌ بۆ خواردن و ناكرێت بفرۆشرێت، هه‌ربۆیه‌ له‌لایه‌ن لیژنه‌ی له‌ناوبردنه‌وه‌ له‌ ناوچه‌ی تانجه‌رۆی سلێمانی ته‌واوی ئه‌و برنجه‌ خراپبووه‌ له‌ناوبراوه‌.


هه‌ر به‌پێی راپۆرتی لیژنه‌ی كۆگاكان ئه‌و برنجه‌ له‌ناو كیسه‌ی (35، 25، 9، 4.5) كیلۆییدا بووه.


به‌پێی ئاماری لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانیش ته‌نها له‌مانگی نیسانی ئه‌مساڵدا نزیكه‌ی 115 تۆن خۆراك و موادی پاكه‌ره‌وه‌ له‌ناوبراوه‌.


لیژنه‌ هاوبه‌شوكانیش داوا له‌ هاوڵاتیان ده‌كات له‌كاتی بینینی هه‌ر بڕه‌ برنجێك كه‌ ئه‌سپێ لێیدابێت یان له‌شوێنی نه‌شیاودا هه‌ڵگیرابێت ده‌ستبه‌جێ لیژنه‌كانی قائیمقامیه‌تی لێ ئاگاداربكه‌نه‌وه‌ بۆئه‌وه‌ی رێكاری پێویستی له‌گه‌ڵدا بگرنه‌به‌ر.


زۆرترین بینراو
© 2018 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×