نەخۆشی دەردەشاهانە چیە؟
  2019-05-07       2312       

نەخۆشییەكە لە ئەنجامی کۆبونەوەی (یوریک ئەسید) ەوە دروست دەبێت لە جومگەکاندا بەتایبەت لە جومگەی پەنجە گەورەی قاچدا، بەھۆی زیندە چالاکییەكانەوە كە لە لەشدا ڕوودەدات.
كەواتە هۆی ڕوودانی ئەم حاڵەتە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کاتێک کەسێک پرۆتین دەخوات ئەم پرۆتینە لە کۆتایدا دەبێت بە یوریک ئەسید و ئەمەش دەبێت بكرێتە دەرەوەی لەش، بەڵام ناتوانرێت بچێتە دەرەوەی لەش و هەربۆیە ئەم حاڵەتە ڕوو دەدات لەبەرئەوەی رێژەی یوریک ئەسیدەكە لە لەشدا زۆر دەبێت و لە نێوان جومگەكاندا كۆدەبێتەوە.

نیشانەکانی نەخۆشییەكەش بریتین لە، دروستبوونی ھەڵئاوسان و سوربوونەوەی جومگەكان لەگەڵ دروستبوونی ئازارێكی زۆر لەنێوانی جومگەكانداو دروستبوونی هەوكردن تێیاندا.
چۆنێتی خۆپاراستنی ئەو كەسانەی كە تووشی ئەم گرفتە تەندروستییە بوون؟

-ئەوانەی ئەم نەخۆشییەیان ھەیە دەبێت دووربکەونەوە لە خواردنی ئەم خۆراكانە ئەوانیش( گۆشتی سوور و مریشک )ن چونکە ئەم خواردنانە رێژەیەکی زۆری پرۆتینیان تێدایە بەمەش رێژەی یوریک ئەسید بەرز دەبێتەوە و نەخۆشییەکە زۆرتر خۆی دەنوێنێ.

نەخۆشی دەردە شاهانە بەشێوەیەكی گشتی زیاتر لە ڕەگەزی نێردا دەردەکەوێت وەك لە ڕەگەزی مێ دا، هەروەها ئەو کەسانەشی کە كێشیان زۆرە واتە قەلەون لەگەڵ ئەوانەی كە ڕێژەیەكی زۆر كهول و مەی دەخۆنەوە ئەگەری توشبوونیان بەم نەخۆشییە زیاترە.

راگەیاندنی تەندروستی سلێمانی


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×